ته‌ق ته‌ق.. چه‌ند سه‌رئاژه‌ڵێك ده‌رمانخوارد ده‌كرێن


چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێكی هاووڵاتیه‌ك ده‌رمانخوارد كران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رائید ئه‌رسه‌لان بایز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ته‌قته‌ق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا له‌ گوندی مه‌لازیادی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێكی هاووڵاتیه‌ك ده‌رمانخوارد كراون و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 8 سه‌رئاژه‌ڵ مرداربونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام درابێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس روونیشیكرده‌وه‌: پشكنینی ڤێرته‌رنه‌ری بۆ ئاژه‌ڵه‌كان كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی هۆكاری له‌ناوچوونیان، هه‌رچه‌نده‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ش پاشماوه‌ی ده‌رمانی (مه‌رگه‌موش) دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ سه‌مون به‌كارهێنراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئاژه‌ڵه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

جێی باسه‌، هه‌ر له‌ سنوری ئه‌و گونده‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ده‌یان دار هه‌نجیری جوتیارێك بڕدراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند مانگی رابردووشدا به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ رێگای ده‌رمانی ژه‌هراوی به‌ تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ خه‌یار چه‌ند سه‌رئاژه‌ڵێكی هاووڵاتیه‌كی هه‌مان گوندیان له‌ناوبردووه‌.


PUKmedia ئامانج جومعه‌



هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار