شانۆکارێکی تری کۆیە لەسەر خراپی ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیە وەکو کەسێکی مردوو بە جل و بەرگی سپیەوە لە شێوەی کفن، ناڕەزایی دەردەبرێت.
شانۆکار، ئومێد ڕەزا دانیشتووی کۆیە ڕاگەیاند" لەسەر ڕێگای کۆیە ـ هەولێر بەم شێوازە دەنگی خۆم دەگەیەنم بەرامبەر بە ڕێگای مەرگ، چونکە ئەو ڕێگایە بەهۆی زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆوە بووە بە ڕێگای مردنی ئازیزانمان".
نمایشی ئەو شانۆکارەی کۆیە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەهەمان شێوە شانۆکارێکی تری شاری کۆیە بە قوڕ بەسەرخۆداکردن ناڕەزایەتیەکانی خۆی سەبارەت بە زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەو ڕێگایە خستەڕوو .
بەوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیەشلە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر، کە نزیکەی هەشت مانگ دەبێت، زیاتر لە ١٥٦ ڕووداوی هاتوچۆ ڕویانداوە کە بەهۆیەوە ١١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ هاوڵاتی تریش برینداربوون.
source - NRT