‏إظهار الرسائل ذات التسميات ئەدەب و هونەر. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ئەدەب و هونەر. إظهار كافة الرسائل

سـۆزێــك بــۆ تــەق تــەق - هەڵمەت صمد



(هەڵمەت صمد محمد) ناسراو بە هەڵمەت گەرمکی، لە دایک بووی شاری تەق تەق چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان کردووە، لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان شیعرەکان بڵاوکراوەتەوە ، خاوەنی سیدیەکی دەنگییە

یەكێك لەشیعرەكانی بەناوی (سۆزێك بۆ تەق تەق)، بینەری بن



تێكست و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت صمد 
ستۆدیۆ رادیۆ دیموكراسی كۆیه‌ 
كامێرا و ده‌رهێنانی ئامانج جمعه‌

دوو كچە بەندبێژەكەی كۆیە به‌هۆی گوتنی به‌ندی كوردی ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی توانجی خه‌ڵك ده‌بنەوە


سارا و خه‌نده‌ عه‌لی، گۆرانیبێژی میللی، كه‌ زیاتر گۆرانی به‌شێوه‌ی به‌ند بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ بۆنه‌وه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، نوێترین گۆرانیان بڵاو كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باوكیان چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌دات.
عه‌لی به‌كر، باوكی سارا و خه‌نده‌، ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌هۆی گوتنی گۆرانی و به‌ندی كوردی له‌لایه‌ن كچه‌كانیه‌وه‌، ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی توانجی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه‌، عه‌لی ڕایگه‌یاند: "ڕۆژانه‌ خه‌ڵك ده‌ستخۆشیمان لێ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش توانجمان لێ ده‌ده‌ن و قسه‌ی ناشیرینمان پێ ده‌ڵێن".

له‌باره‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانیه‌ نوێیه‌كه‌یان باوكیان ده‌ڵێ: "گۆرانییه‌كه‌ ناوی نه‌ورۆزه‌ و به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌، خۆم تێكست و ئاوازه‌كه‌یم داناوه‌".
عه‌لی، گوتیشی: "زۆربه‌ی گۆرانی و به‌نده‌كان خۆم بۆیان ده‌نووسم، له‌به‌ر ئه‌و توانجانه‌ خولیای كاری هونه‌رییم نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك پشتگیری ئێمه‌ی نه‌كردووه‌".

سارا و خه‌نده‌، به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی سازكردنی ئاهه‌نگی تایبه‌تی و خێزانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپ، باوكیان ده‌ڵێ: "به‌هۆی خراپی دۆخی ژیانمان له‌ توانامدانیه‌ ڤیدیۆ كلیپان بۆ بكه‌م، چونكه‌ پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌رنا چه‌ندین گۆرانیم ئاماده‌یه‌ بۆیان".

سارا و خه‌نده‌، خه‌ڵكی شاری كۆیه‌ن، دانیشتووی شاری هه‌ولێرن، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ گۆرانی و به‌ند ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی میللی دانیشتنی تایبه‌تیان سازكردووه‌. 

لینكی ڤیدیۆ:

چەند گۆرانیەکی کۆنی تەق تەق

بەرزكردنەوە و ئامادەكردن: پایان پێشڕەو

چەند گۆرانیەکی کۆنی تەق تەق 

۱. عبدالله جوهر



۲. نەوزاد بانەگوڵانی



۳. نەوزاد بانەگوڵانی



٤. کامەڕان صدیق



۵. کامەڕان صدیق



٦. سەرباز بکر



 ۷. قابیل عمر



۸. فاخیر تاڵیب 



وەرگیراوە 


هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری قەزای تەق تەق، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

فاتیح بێلان تاڵەبانی


نوسینی: ئاراس ئیلنجاغی

ناوی تەواوی (فاتح حەمەشین خورشید سادق)ە، لە خێزانێکی هەژاری کوردپەروەری گوندی (تاڵەبانی گەورە)ی سنوری کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەساڵی (1968) هاتۆتە ژیانەوە، لە تیرەی (خۆشناو)انە، بەڕەچەڵەک دەگەرێتەوە بۆ خۆشناوەکانی گوندی (ئەسپیندارە)ی قەزای شەقڵاوە.
لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە شیعری نوسیووەو وەک هەموو گەنجێکی ئەو سەردەم خولیابوون بە (سروشت و جوانی ژن) و کاریگەر بە (کایەی ژیان و کۆمەلایەتی و ئابوری.....تاد) لە نێو شیعرەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
یەکەم هۆنراوەی لە ژمارە(133)ی گۆڤاری(بەیان)ی ساڵی 1987 بڵاوکردۆتەوە، ئەمەش هاندەر بووە بۆ ئەوەی دواتر لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانیتری ئەو سەردەم وەک ڕۆژنامەکانی (هاوکاری و عێراق بەشی کوردی) و (گۆڤاری کاروان) شیعرەکانیتری بڵاو بکاتەوە.
ساڵی خوێندنی(1991-1992) بەشی (ئابوری) کۆلیژی کارگێری و ئابوری زانکۆی سەلاحەدینی لەشاری هەولێر تەواوکردووە، لە9-9-1993 وەکو مامۆستای پسپۆڕی(ئابوری) لە ئامادەیی تەقتەقی تێکەڵاو دامەزراوە، شانبەشانی کاری پیرۆزی مامۆستایەتی وپێگەیاندنی هەزاران خوێندکار، کە بەندە لە پەروەراندکارانی ئەو مامۆستایەم، بەردەوام بووە لە شیعرنوسین و کاری ڕۆژنامەوانی و هونەریشی خستۆتە ئەستۆی خۆی بۆ خزمەتگەیاندن، لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی 1991و دەستپێکی ڕۆژنامە تاقانەکەی ئەوکات(کوردستانی نوێ) لە 12-1-1992ەوە پەیامنێرو هاوکاری بووە و کاری تێدا کردووە تا ساڵی 1997، هەروەها لە نێوان(1995-1996) سەرۆکی تیپی مۆسیقای تەقتەق بووەو گەلێک لەشیعرەکانی و ئاوازەکانی لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە سرود وگۆرانی.
کاری (ڕۆژنامەنوسی و بابەتی ڕۆژنامەوانی و نوسین و وەرگێرانی شیعرو ڕەخنەی ئەدەبی و گۆشە نوسی) کردووە لە بەشێکی زۆری بڵاڤۆک و ڕۆژنامەوگۆڤارەکانی هەرێم وەک(هاوڵاتی، کوردستانی نوێ، ئالای ئازادی، ڕێگای کوردستان، ڕزگاری، بزاڤ، نەمر، گۆڤاری هەرێمی کوردستان، هەفتەنامەی بەدرخان) 
لەساڵی 2001 سەرنوسەری مانگنامەی(تەقتەق)ی لۆکالی بووە کە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق(7)ژمارەی لێ دەرچوواند،لەرۆژنامەی(تاک) گۆشەیەکی بەردەوامی بەناوی(فول لایت)دەنوسی لە 2005-2009.
نازناوی شیعری سەرەتای هەر(بێ لان) بووە و لەدوای ڕاپەڕینەوە (تاڵەبانی)یش زیادبوو وەک وەفایەک بۆ زێدەکەی گوندی تاڵەبانی گەورەی ناحیەی تەقتەق، تا ئێستا(3) دیوانە شیعری چاپکراوی هەیە و چەندین خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشراوە وەک خەڵاتی(سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان، بنکەی ڕووناکبیری گەڵاوێژ، خەڵاتی عەونی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، کەسایەتی 2012ی ساڵ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەقەوە، فیستڤاڵی شیعری لاوان تەقتەق، خەڵاتی سەید برایم بۆ ئەدەب و هونەر)، بێ لان لە هەموو ژیانی خۆیدا لەگەل کێشەی ڕەوای میللەتەکەی دابووە و هەرگیز لەبەرەی گەڵ نەچۆتە دەرەوە، هیوای تەمەن درێژی بۆ بێ لانی شاعیر دەخوازم ئەمەش دیوانەکانیەتی:
1- نۆتەی ئاوازێکی نوێ، ساڵی 2004ز.
2- قەڵەمێک لەسێبەری سپێتی دا،ساڵی 2005ز.
3- نیشتمانێک لەخەونی شەڕابی دا، ساڵی 2009ز.