‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڤیدیۆ. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڤیدیۆ. إظهار كافة الرسائل

شانۆکارێک لە سەر ڕێگای کۆیە هەولێر قوڕاوی کرد بەسەری خۆیدا


ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی کۆیە هەولێر، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە شانۆکارێک قوڕاوی کرد بەسەری خۆیدا.

شانۆکار (هونەر تاهیر) لەبارەی ئەو کارەی وتی: ویستویەتی لەو ڕێگەیەوە سەرنجی لایەنی پەیوەندیدار ڕابکێشێت، بۆ زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بۆیە قوڕپێوانی هەڵبژاردووە، چونکە لەناو کورددا قوڕپێوان ئەو پەڕی بێتاقەتی و ناڕەزایی دەربڕێنە.

ئەو گەنجە بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ چاککردن و بەدوو سایدکردنی ڕێگاوبانەکانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەو کارەی کردووە.

لە ڤیدیدۆییەکدا داوادەکات، کە خەڵکی بەجدی فشاردروستبکەن و تەنیا لەڕێی هاشتاگ و فەیسبووکەوە بەشداری نەکەن.

بەرێوەبەری هاتوچۆی کۆیەش، دەستخۆشی لێدەکات و پشتیوانی بۆ دەردەبرێت، بۆ ئەوەی کە ئەوە ببێتە فشارێک بۆ سەر حکومەت بۆ باشکردنی ڕێگاوبانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دووسایدکردنی ڕێگاکە.

بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێم، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٩ هەزار ئۆتۆمبێلی هەبووە جگە لە ژمارەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، کە زۆرترینیشیان دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە کە ٧٠٥ هەزار ئۆتۆمبێلی تێدایە.

ڕووداوەکانی هاتووچۆ، کە لە هەرێمی کوردستان بە دووەمین هۆکاری مردن دادەنرێن، بەپێی ئامارەکان تادێت ساڵ بەساڵ لە زیادبووندان، بەجۆرێک لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.


Source - NRT

ته‌ق ته‌ق.. هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی‌ شوان تراكتۆرێك دروستده‌كات


هاوڵاتیه‌كی‌ دانیشتووی‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌ناوی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ شوانی قه‌زای كۆیه‌، له‌ كه‌لوپه‌لی‌ فڕێدراو چه‌ند به‌شێكی‌ ئۆتۆمبێلی‌ دیكه‌ تراكتۆرێك دروستده‌كات، كه‌ ئێستا زۆربه‌ی‌ ئیش و كاره‌كانی‌ خۆی و كێڵانی‌ ڕه‌زو باخه‌كانی‌ پێ‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات.

ئاسۆ نه‌جیم ئه‌و گه‌نجه‌ كارامه‌یه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی‌ ئه‌و تراكتۆره‌ بووه‌و بیرۆكه‌كه‌ی‌ له‌وه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ ئه‌وان كاری‌ جوتیاری‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زێی‌ بچووك و زۆربه‌ی‌ باخه‌كانیان ڕێگه‌ی‌ تراكتۆری‌ گه‌وره‌ی‌ نابێته‌وه‌ بۆیه‌ دروستكردنی‌ ئه‌و تراكتۆره‌ بچووكه‌ كێشه‌كانیانی‌ چاره‌سه‌ر كردووه‌.




Source - PayamTV

ڤیدیۆ.. بزانە حەوزى ئاوى خواردنەوەى کۆیە چەند قوڕ و لیتەى تێدابووە


چەندین کرێکار سەرقاڵی پاككردنەوەی حەوزێكی ئاون كە تایبەتە بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە دانیشتووانی كۆیە لە پڕۆژەی ئاوی كۆیە – تەق تەق، کە لەناو ئەم حەوزەدا قوڕ و لیتەیەكی زۆری نیشتوو هەیە كە كرێكارەكان خەریكی ڕاماڵینین.

بڵاوبوونەوەی دیمەنی پاککردنەوەی قوڕ و لیتەی ناو حەوزەکە لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیەوە لە فەیسبووك کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە هاووڵاتییان ڕەخنەیان لە حکومەت گرتووە و بە کەمتەرخەمیان زانیوە بەوەی تائێستا کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکەیانی چارەسەرنەکردووە.

بەڕێوەبەری ئاوی كۆیەش دەڵێت، ئەو ئامێرانەی تایبەتن بە پاككردنەوەی حەوزەكان، بەهۆی كۆنی پڕۆژەكەوە ماوەی چەندین ساڵە  لەكاركەوتوون، کە ئەوەش هۆكاری دروستبوونی ئەو قوڕ و لیتەیەیە.

ئەم كارمەندەی تەندروستی کە ڕۆژانە لەم تاقیگەیەوە پشكنین بۆ ئاوی خواردنەوەی قەزاکە دەکات دەڵێت، ئەو پشكنینەی ئەوان دەیكەن بەكترۆلۆجییە، بەڵام دەبوو هەر شەش مانگ جارێك پشكنینی كیمیاییش بۆ ئاوەکە بكرایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو پشكنینە ناكرێت.

پڕۆژەی ئاوی كۆیە - تەق تەق كە دەكەوێتە سەر زێی بچووك لە ساڵی ١٩٨٤ دروستكراوە و لە ئێستاشدا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠%ی دانیشتووانی كۆیە دابیندەكات، ئەوەی دیکەشی لەڕێی پڕۆژەی بۆگد–كۆیە و بیرەكانی ناوخۆوە دابیندەكرێت.


Source - NRT

لە تەق تەق مار زیادیکردووە



لەگەڵ ئەو زیانانەى ڕووبەڕوویانبووەتەوە بەهۆى زۆرى بارانبارین لەکاتى پێگەیشتنى بەروبوومدا، زۆربوونى مار لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کێشەیەکى دیکەى ڕووبەڕووى جوتیاران کردووەتەوە.

هیمداد جوتیارێكی گوندی موخەڕەس لە ناحیەی تەقتەق دەڵێت، لەمساڵدا مار زۆربووە و ڕۆژى وا هەیە لەڕێگاى چونى لە ماڵەوە بۆ سەر کارەکەى چەند مارێک دەبینێت.

مار جۆریان زۆرە كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی ٧٠٠ جۆری مار و هەریەكەشیان ناوێكی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام ئەوانەى لە كوردستان زیاتر دەردەكەون و لای هاوڵاتیان ناسراون بریتین، لە ماری تیژڕەو و كورەوەی باب و ڕەش مار و ماری شینی گا هەنگی و زەردە مار، كە زیاتر لە ناوچە دەشتایی و كشتوكاڵییەكان و ناو گۆم و حەوزەكان بوونیان هەیە و جگە لە پێوەدانی مرۆڤ، دەچێتە ناو حەوزی بەخێوكردنی ماسییەوە و ماسییە بچوکەکان دەخۆن.

شارەزایەكی بواری ژینگە هۆکارى زۆربونى مار لەمساڵدا دەگەڕێنێتەوە بۆ کەمى ماوەى شەپۆلی سەرما لە وەرزی زستاندا کە وایکرد قۆناغی متبوونی مار و زیندەوەرەكانی تر كەم بخایەنێت و توانای گەشەیان خێراتر دەربكەوێت.

بەپێی ئامارەکانى نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق لە مانگی ڕابردوودا نزیكەی ١٥ حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك تۆماركراون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر ئاگایان لە خۆیان بێت، چونكە هیچ دەرمانێكی تایبەت بە چارەسەرى پێوەدانی مار لە نەخۆشخانەكەیاندا نەماوە.

نەخۆشخانەی تەق تەق سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیەیە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ماوەی دوو ساڵە لە كۆیەوە دەرمانی چارەسەرى تایبەت بە پێوەدانی ماریان پێنەدراوە، ئەو بڕەی كە پێشتریش وەریانگرتووە زۆر كەم بووە و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی هەولێرەوە پێیاندراوە.



Source - NRT

خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرا

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ ئەو پڕۆگرامە زیاد کرد. میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندیی ڕیپۆرتکردنی ھەژمار (ئەکاونت)یان ھێناوەتە نێو ماسنجەری فەیسبووکیش. ئاماژە بەوە دراوە، کە لەمەوپاش ئەگەر کەسێک یاساکانی ماسنجەری فەیسبووک، یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەزاند،

دەتوانی دەست لەسەر ناوەکەیدا دابگریت، پاشان “Something’s Wrong” ھەڵبژێری، ئینجا یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕیپۆرتکردن ھەڵبژێرە و کەسەکە ڕیپۆرت دەکرێت. بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، پێویستە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە. 

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت. 

ڤیدیۆی فێركاری

‌لاهور شێخ جه‌نگی: ئەوەی دژایەتی یەكێتی دەكات سەری دای لە بەرد


‌لاهور شێخ جەنگی لەکاتی وتارەکەی لە قەرەناو


لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هۆشداریی دا و له‌ وتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌ناو، وه‌ڵامی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه‌ و وتی: "بەڕیفراندۆمێكی سەقەت بەشێكی خاكی كوردستانیان لەدەست دەرهێناین"، وتیشی: "ئەوەی دژایەتی یەكێتی دەكات سەری دای لەبەرد."

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2018 لەبەردەم لایه‌نگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لەسنوری ناوچەی قەرەناو لە تەق تەق، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، وتارێكی پیشكه‌شكرد و رایگەیاند: خەڵكی سنوری قەرەناو لەمێژووی شۆڕشی نوێدا چۆكیان بەدوژمن دادابوو، ئێستاش  بەدەنگەكانیان دەتوانن كوردستانی بوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بسەلمێنن.

سەبارەت بەتۆمەتەكانی سەر یەكێتی لاهور شێخ جەنگی وتی " لە چەند رۆژی رابردوودا  بینیم كە لایەنێكی دیاریكراو لایەنێك كە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی فرۆشت، هاتوون تۆمەتی ناڕەوا و بێ ویژدانانە بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بۆ حزبی شەهیدان و لایەنگرانی دەهۆننەوە، ئێوە لە كاتێكدا هاتوون باسی خیانەت دەكەن دیارە مێژووی باوباپیرانتان بیرچووەتەوە، دیارە هەرەسی ساڵی 1975 بیرچوەتەوە كە میللەتەكەتان بەجێهێشت و خۆتان رۆشتن بۆ هەندەران، دیارە كارەساتی هەكاریتان بیرچوەتەوە، كە چەندین سەركردەی گەلەكەمانتان خەڵتانی خوێن كرد كە هەندَكیان خەڵكی ئەم ناوچە بەرێزە بوون و ئێستا وئێستایش لاشەكانیان نەدۆزراوەتەوە".

جەختیشكردەوە " دیارە بیرتان چوەتەوە كە دەستان خستە ناو دەستی پاسداری ئێرانی بۆ دژایەتیكردنی خوشك و براكانمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین سەركردەی رۆژهەڵاتی كوردستانتان رادەستی ئیران كردو خەڵتانی خوێنتان كردن، دیارە بیرتان چوەتەوە كە 31ی ئاب خۆتان و هێزەكانتان سواری دەبابە بەعسی فاشیست بوون و بەسواری دەبابەی بەعسی فاشیست شكۆی پەرلەمانتان شكان و ئاڵای بەرزی كوردستانتان خستە ژێر پێتان و ئاڵای عیراقتان لەسەر پەرلەمان بەرز كردەوە .

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكرد" ئێوەی خەڵكی ئەم ناوچە 31ی ئابتان قەت بیرناچێتەوە كە تەعدای شەڕفیان لە كورد و كوردستان كوردستانیانی ئەم ناوچەیە كرد، ئەوە ئەوان بوون لە سەرەتای شۆرشی رۆژئاوا خەندەقی دوژمناكارییان لێدا و دەستیان خستە ناو دەستی دوژمن بۆ لە بار بردنی شۆرشی رۆژئاوا".

ئاشكرایشكرد " وادیارە كاكی راوێژكار زاكیرەی زۆر زەعیفە و ئەم شتانەی بیرچووەتەوە، بەڵام هەر ئەو رۆژەی كە جەنابت تۆمەت بۆ یەكێتیی و حزبی شەهیدان دەبەخشییەوە، هەر ئەو رۆژە هێزەكانی جەنابت پێشڕەویی توركیان دەكرد و كون بەكونی شاخەكانی برادۆست وئەو ناوچانەیان دەكرد، بەدوای گەریلاكانی پەكەكە دەگەران بۆ ئەوەی سەریان لە لاشەیان بكەنەوە و تەسلیمی دوژمنەكانی كوردی بكەن و بە پارە بیفرۆشتن".

رونیشكردەوە" دیارە جەنابتان و حزبەكەتان ئێستا هاتوون بایكۆتی هەڵبژاردنی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانتان كردووە، بەحسابی خۆتان كەركوك داگیركراوە، بەڵام هەر دوێنێ بوو فەرشی سورتان راخستن بۆ ئەو كەسەی بەناو داگیركەرە، من لێرە وە دەڵێم ئێمە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانین مام جەلال وا فێری كردوین  هەر كەسێك دۆستایەتیمان بكات دۆستایەتی دەكەین و هەر كەسێك دژمان بوەستێتەوە سەری دەدەین لە تاشە بەردەكانی كوردستان.




رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2018، مه‌سرور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌شداری له‌ كه‌مپینێكی قوتابییان و لاوان بۆ پشتیوانیكردنی لیستی پارتیی له‌ شاری هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، "بە دەنگەکانتان وەڵامی خیانەتکارانی فرۆشتنی کەرکوک بدەنەوە."

مه‌سرور بارزانی وتی: "چه‌ند كه‌سێكی خۆفرۆش و خاكفرۆش ده‌یانه‌وێت كێشه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ دروست بكه‌ن". 

راشیگه‌یاند: "ئێستا ده‌بێت بتوانین به‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌، نوێنه‌رێكی وا بنێرینه‌ به‌غدا، بتوانێت پارێزگاری له‌ مافه‌كانمان بكه‌ین، دڵنیابن ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆمیان كردووه‌، له‌ به‌غداش پشتگیری و به‌رگری له‌ مافی ئێوه‌ ناكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی مێژووی خۆی نه‌زانێـت ناتوانێت بڕیارێكی دروستیش بۆ ئایینده‌ی خۆی بدات".

وتیشی: "ئه‌وانه‌ی ناتوانن رووبه‌ڕووی پارتی ببننه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر پارتیدا بكه‌ن و ئه‌و كیانه‌ی درووستبووه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین و واتان بۆ ده‌كه‌ین، له‌ چوارچێوه‌ی كیانێكه‌ كه‌ پارتی درووستی كردووه‌ و ره‌نجی داوه‌ و خه‌باتی كردووه‌ به‌ خوینی شه‌هیدان".


تەق‌تەق: بایکۆت و مانگرتنی تەندروستکاران بەردەوامە


له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان بڕیاریاندا بایكۆتی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن له‌سنوری قه‌زای كۆیه‌ و ته‌ق ته‌ق له‌ 20 ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان داخراوه‌، ته‌نها به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا نه‌بێت كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن یاخود به‌ فیشه‌ك بریندار ده‌بن كاره‌كانیان بۆ ڕایی ده‌كرێت.


بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بن

دوو هاونیشتمانی تەق تەق باسی سووتانی ماڵەکانیان لە کەرکووک دەکەن، یەکێکیان دەڵێت "هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە


دوو هاونیشتمانی لە شارۆچکەی تەق تەق باسی سووتانی ماڵەکانیان لە کەرکووک دەکەن، یەکێکیان دەڵێت "هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و نزیکەی 20 هەزار دۆلار و زێڕی هاوژینەکەمیان بردووە".
محەممەد یاسین لە کەرکووک ئەنجوومەنی گەڕەکی راپەڕین دوو بووە و دەڵێت، لەگەڵ کەوتنی کەرکووک، شارەکەی جێهیشتووە و جگە لە سووتانی بەشێکی ماڵەکەی، نزیکەی 20 هەزار دۆلار و زێڕی هاوژینەکەشیان بردووە. 

محەممەد یاسین، ئەنجوومەنى گەڕەکى راپەڕینى کەرکووک بە رووداوی راگەیاند "هەڕەشەى کوشتنم لێکراوە لەلایەن کۆمەڵێک لەو ماڵانەى پێشووتر لەو گەڕەکە بەپێى ماددەى 140گەڕاونەتەوە شوێنى خۆیان، بەڵام ئێستا ماڵەکەیان تاڵان کردووم و هەڕەشەى کوشتنم لێدەکەن. لە گەڕەکەمان پرسیارى منیان کردووە، چوونەتە نووسینگەکەم و گوتوویانە لەدەستمان دەربازى نابێت".

دوای رووداوەکانى 16ـی ئۆکتۆبەر، بەهۆی سکاڵای سەربازێکی سوپای عێراق، لەلایان دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک داواکراوە.

محەممەد یاسین دەڵێت "چەند کەسێک بەناوى سەربازەوە لە دادگا سکاڵایان لە دژى من تۆمارکردووە،گوایە من لە 2010 ماڵەکەیم تاڵان کردووە، ئەمە لە کاتێکدا من ساڵى 2011 وەک موختارى ئەو گەڕەکە دەستبەکاربووم و ساڵى 2010 من ماڵم لە سلێمانى بوو''.

شاڵاوە رەش، پێشمەرگەیەکی خۆبەخشە کە هاوشێوەی محەممەد لە تەق تەق گیرساوەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکە و پێیوایە هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئاوارەبوون و تاڵانکردنی ماڵەکەی.

شاڵاو ناسح، پێشمەرگە دەڵێت "حەسەن پلایس سووکایەتیى بە پێشمەرگە کرد، منیش باب و باپیرم شەهیدى پێشمەرگەن، خۆم و چوار برام پێشمەرگەین، بۆیە منیش وەک پێشمەرگەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامم دایەوە، دواى ماوەیەک لایەنگرانى پلایس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هانى خەڵکیان دەدا خوێنى من حەڵاڵ بکەن و ماڵەکەیان تاڵان کردم".

بەپێى دوایین ئامارى بەشى هەماهەنگى پۆلیسى کەرکووک، لە دواى رووداوەکانى 16ـى ئۆکتۆبەر زیاتر لە 183 ماڵ سووتێندراون.

وێنه‌ی خانووه‌كه‌ی (شاڵاوه‌ ڕه‌ش)



رووداو - تەق تەق

تیپی كۆنفۆی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كی ئه‌وروپی له‌ توركیا ده‌كات


بڕیاره‌ تیپی كۆنفۆی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌خولی ئه‌وروپای كراوه‌ به‌ره‌و وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌بكه‌وێت و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شه‌ سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانن، 

تیپی كۆنفۆی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌ساڵی 2005 له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین كراوه‌، ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر پشتگیریمان بكرێت ده‌توانین ئه‌نجامی باش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان به‌ده‌ست بهێنین، 

له‌ خوله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ولاتی جیهان به‌شداریان كردووه‌ و تیپی كۆنفۆی ته‌ق ته‌ق به‌كێشی 56 كیلۆی و 65كیلۆی و 75كیلۆی و 80كیلۆی به‌شداری ده‌كات،


بینه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بن


ڕاپۆرت/ ئاری سابیر - KNN

گه‌نجێكی ته‌ق ته‌ق له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردراوە بۆ ئەوه‌ی بكرێته نمونه‌ی پەنابەران


لە تەق تەقەوە بۆ ئەڵمانیا

(هه‌ڵۆ) ئەو کورە گەنجەی له ناحیەی ته‌ق ته‌ق له دايك بووه، لە ئێستادا ئەم گه‌نجه‌ یەکێکە لە پەنابەرە کوردەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و پێش دوو ساڵ کوردستانی جێهێشت و ڕووی کردە وڵاتی ئەڵمانیا و له‌ئێستادا هه‌ڵۆ له شارى به‌رلين نیشتەجێیە.

هەر لە بەرلین له زمان دەخوێنێت و يه‌كه‌می سەر ویلایەتی به‌رلين بوو، پاشان هەڵۆ دوای ماندوو بونێکی زۆر و شەونخونیەکی زۆر خۆشبەختانە گەیشت بەو ئەنجامەی کە مەبەستی بوو، له‌ ئێستا هەڵبژێردراوە بۆ خوێندن له‌ سيسته‌می ئاو ئاوەڕۆ و گه‌رمی و ساردكه‌ره‌وه‌ و جۆره‌كانى حه‌وزى مەله‌وانى، لەبەر چالاکی و هەوڵدان و زیرەکی هەڵۆ هه‌ڵبژێردراوە بۆ ئەوه‌ى بكرێته نمونه‌ى پەنابەران تا پەنابەرانی تر چاوی لێ بكه‌نه‌وه‌

وا بڕیارە له دوو مانگی داهاتوودا ده‌ست بکات به خوێندن بۆ ماجستێر و له‌هه‌مان كاتدا له (زانكۆى كۆمارى ئەڵمانيا)ی ئێواران دەخوێنێت بۆ ئەندازیاری (گۆرینی ئاوی پیس بۆ ئاوی پاک)

وە له سه‌رى ساڵی 2020دا یەکەمین کورد ئەبێت کە هەڵبژێردراوە و دەنێردرێت بۆ پاك كردنه‌وه‌ى ئاوى شارى قاميشلۆ له رۆژئاواى كوردستان. 


 بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بن

سوپاس بۆ م.شاباز عمر

تەق تەق: بەهۆی ئاڵۆزییەكان بەنزیكەی 5 ملیۆن دۆلار زیان بەشوێنە گشتییەكان گەیشتووە


بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی ناحیەی تەق تەق بەنزیكەی 5 ملیۆن دۆلار زیان بەشوێنە گشتییەكان گەیشتووە، بەڕێوەبەری ناحیەی ته‌ق ته‌قیش ڕایدەگەیەنێت: ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو جگە لەزیان گەیاندن بەهاوڵاتیانی سنورەكە و بەتاڵانبردنی كەل و پەلی دامەزراوە حكومییەكان هیچ دەستكەوتێكی نەبووە، دەشڵێت: سەرجەم ئەو كەسانەی دەستیان لەسوتان و بەتاڵانبردنی موڵك و ماڵی گشتیدا هەبووە سزا دەدرێن.
   بینه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بن..

لە بازگەیەکى ناحیەى شوان بڕی ١٥ هەزار دینار لە شۆفێرى بارهەڵگرەکان وەردەگیرێت



بەھۆی تەقاندنەوەی پردەکەی ناحیەی پردێوە زیاتر لە مانگێکە ھاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان پارێزگای ھەولێرو کەرکوک پەکی کەوتووە، بۆیە شۆفێران ناچارن لە ڕێگای ناحیەی شوان - ناحیەی تەقتەق لە قەزای کۆیە هاتوچۆ بکەن.
جگە لە ناڕەزایی دەربڕین لەسەر خراپی و قەرەباڵغی ئەم رێگایە کە ئێستا ھاتوچۆی پێدا دەکەن، شۆفێران دەڵێن: ماوەی چەند ڕۆژێکیشە بۆھەر سەرێکی ھاتوچۆ لە بازگەیەک ١٥ ھەزار دیناریان لێوەردەگیردرێت.

ئەو بازگەیەی کە پارەکە لە شوفێران وەردەگرێ دەکەوێتە سنوری گوندی ئیلنجاغی سەر بە ناحیەی شوان. بازگەکە نزیکەی ٢٠ ڕۆژێکە دانراوەو تەنیا ئەو پارەیە لەو شوفێرانە وەردەگرێت کە بارھەڵگری گەورەن و ئۆتۆمیبلەکانشیان کەلوپەلی تێدابێت.

دوای وەرگرتنی بڕی ١٥ ھەزاردینارەکە لە شوفێران پسولەیەکیشیان پێ دەدرێت کە لە سەرووی پسولەکەوە نووسراوە ھاوکاریی ھێزەکانی دەووروبەری کەرکوک و دواتر بڕی پارەکە و ڕۆژی وەرگرتنی پارەکەی لەسەر دەنووسرێت، بە بێ ئەوەى ناوی هیچ دەزگا و ئیدارەیەکى تێدا بێت.

پێشتر جۆرە پسوڵەیەکی تر بە شوفێران دەدرا کە لەسەرەوەی نووسرابوو یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوی پسوڵەکە گۆڕاوە بۆ ھاوکاری ھێزەکانی دەورووبەری کەرکوک.

ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بەرپرسانی بازگەو بەرپرسانی پێشمەرگە لە سنوورەکەوە کرد، بەڵام ھیچ کامێکیان ئامادەنەبوون لێدوان بدەن.

بەڵام ئازاد عاسی سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان دەڵێت: ئاگاداری وەرگرتنی ئەو بڕەپارەیە نین لە شوفێران هەرچەندە بازگەکە دەکەوێتە دەرەوەی شارەوانی ئەوانەوە.

لە ڕۆژی ٢٠ ی مانگی ڕابردوەوەو لەکاتی ھێرشی ھێزەعێراقیەکان و حەشدی شەعبی بۆ ناحیەی پردێ و تەقاندنەوەی پردەکەی ناو پردێوە، هاتوچۆ لەنێوان هەولێر- کەرکوک ڕاگیراوە.

                             بینه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بن


ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت/  خالید محمد - ئێن ئاڕ تی

به‌هۆی‌ بارانه‌وه‌ پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ ته‌ق ته‌ق - كۆیه‌ له‌كاركه‌وت


به‌هۆی‌ بارانی‌ به‌خوڕ ‌و زیادبونی‌ ئاوی‌ زێی‌ بچوكه‌وه‌، پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ ته‌ق ته‌ق-كۆیه‌ كه‌ ئاوی‌ 45% خه‌ڵكی‌ كۆیه‌ دابینده‌كات له‌ كاركه‌وت ‌و به‌شێك له‌ شاخی‌ هه‌یبه‌ت سوڵتان ‌و سماقۆڵیش ڕووخا، به‌و هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگای‌ هه‌ولێر_سلێمانی‌ داخرا.

زانیاری زیاتر له‌م ڤیدیۆیه‌وه‌ بزانن

مەلەوانێکی سەرکێش لە تەق تەق بەدەست و قاچ بەستراوی مەلەدەکات




گه‌نجێكی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق سه‌ركێشی له‌ مه‌له‌كردندا ده‌كات، هه‌ندێك جار له‌ڕێگای حه‌بلێكه‌وه‌ بلۆكێك له‌خۆی ده‌به‌ستێت و ده‌چێته‌ ناو ئاوه‌ و هه‌ندێك جاریش دیكه‌ش به‌ده‌ست به‌ستراوی مه‌له‌ ده‌كات


                                فه‌رموون بینه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بن



ڕاپۆرت/ ئێن ئاڕ تی - خالید محمد

ته‌ق ته‌ق: گه‌نجێك دوو هه‌زار مراوی‌ به‌خێو ده‌كات


گه‌نجێكی‌ دانیشتوی‌ ناحیه‌ی‌ ته‌ق ته‌ق وه‌ك ئاره‌زوویه‌ك له‌ گوندی‌ كانی‌ له‌له‌ سه‌رقاڵی‌ به‌خێوكردنی‌ دوو هه‌زار مراوییه‌.

وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت: ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ خاكی‌ كوردستان ده‌كات و له‌ گونده‌كه‌ی‌ خۆشیان خۆی‌ به‌ به‌خێوكردنی‌ ئه‌و مراوییانه‌وه‌ سه‌رقاڵكردوه‌.
                                   بینه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بن..

هەفتەی ڕابردوو(1،300)خێزان سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی تەق تەقیان كردووە



بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە بەشێكی زۆر لەهاوڵاتیان و گەشتیاران ڕووە و ئەوشوێنانە دەچن كە پلەی گەرما تێیدا نزمە و ڕووباری لێیە،

شارۆچكەی (تەق تەق)یش یەكێكە لەو شوێنە گەشتیاریانەی خەڵێكی زۆر سەردانی دەكەن، وەهەروەها بووەتە سەرچاوەیەكی گەشتیاری بۆ خەڵكی شاری كەركوك و بەشێك لەهاونیشتیمانیانی هەولێریش بەو پێیەی بۆ كەركوك و هەولێر ناوچەیەكی نزیكە،


ئەمەش وایكردووە لە تەق تەق چەندین سەیرانگا بكرێتەوە كە كەپریان دروستكردووە و سەرچاوەیەكی ئابووری باشیان هەیە و خزمەتگوزاری باشیان بۆ گەشتیاران دابین كردووە،


ڕۆژانی هەینی قەرەباڵغترین ناوچە لەسنوری كەركوك شارۆچكەی (تەق تەق)ە كە گەشتیارێكی زۆر ڕووی تێدەكات، هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە (1،300)خێزان سەردانی ناوچەی (هاوینەهەواری تەق تەق)یان كردووە 

   
                           پەیامنێری كەناڵی ڕووداو لە تەق تەق

سـۆزێــك بــۆ تــەق تــەق - هەڵمەت صمد



(هەڵمەت صمد محمد) ناسراو بە هەڵمەت گەرمکی، لە دایک بووی شاری تەق تەق چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان کردووە، لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان شیعرەکان بڵاوکراوەتەوە ، خاوەنی سیدیەکی دەنگییە

یەكێك لەشیعرەكانی بەناوی (سۆزێك بۆ تەق تەق)، بینەری بن



تێكست و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت صمد 
ستۆدیۆ رادیۆ دیموكراسی كۆیه‌ 
كامێرا و ده‌رهێنانی ئامانج جمعه‌

تەق تەق: بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما گەشتیاران دەباتە سەر زێی بچوك


بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، ناوچە گەشتیارەكانی تەق تەق ‌و قەرەناو پڕ دەكات لە گەشتیار، جگە لە خەڵكی ناوچەكە هاوڵاتیان لە شار و شارۆچكەكانەوە بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش ‌و دوركەوتنەوە لە گەرما دەچنە سەر زێی بچوك، كە دەیان كیلۆمەتری ڕێڕەوی ئاوەكەی بە ناحیەكانی ئاشتی ‌و تەق تەق ‌و سێگردتكان تێپدەپەڕێت.

بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن



ڕاپۆرت: ئاری سابیر - KNN

بۆ خەڵکی تەق تەق: داواکارم لە هەمووتان ئەم برایەمان پێویستی بەیارمەتی هەیە



خوێنەرانی بەڕێز سەلام و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لەسەربێ، پیاوێكی هەژار و نەخۆش و دەست كورت لەشارۆچكەی تەق تەق، بەناوی كاك سەرباز بۆ ماوەی دوو ساڵە بەدەست ئێش و ئازار و نەخۆشییەوە  دەناڵێنێ، بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیەكەوە لەئێستادا چاوەكانی لەدەستداوە
بۆ تەنها چاوێكیان ئەمەلی ئەوەیان پێداوە كە چارەسەری هەبێت، ئەم پیاوە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بەهۆی كرین و دەرزی و دەرمانی زۆرەوە و بەهۆی سەفەری ئێرانەوە بەهۆی ئەم هەمووە نەخۆشی و ئازارەی بەرۆكی گرتووە رۆژانە دەبێت خەڵكی یارمەتی و كۆمەكی بكەن، لەناو خانووێك دایە كە هی خۆی نییە
خاوەنی سێ منداڵە و منداڵە گەورەكەی پۆلی دووەمی سەرەتاییە و منداڵە بچووكەكەی تەمەنی یەك ساڵ و چوار مانگە كاتێك منداڵە بچووكەكەی لەدایك دەبێت ئەو چاوەكانی لەدەست داوە و بەدەم گریانەوە دەیگوت; تاوەكو ئێستا منداڵە بچووكەكەی خۆمم نەبینیوە!
ئەو بڕە پارەیەی كە لەماڵەكەیاندایە تەنها (12هەزار) دیناری عێراقییە
بۆیە داواکارم لە هەمووتان ئەم برایەمان پێویستی بەیارمەتی هەیە بەپارە هەر کەسێك پارەی خێر و زەکات و سەر فترەی لایە تکایە بەپشت و پەنای خوادی گەورە ئەم برایەمان لەم دۆخە ڕزگاربكەین


ڤیدیۆ:

پۆست: پایان

ڤیدیۆ.. نەخۆشێکی جیاواز لەشارۆچکەی تەق تەق داوای چارەسەر لە د.نەجمەدین دەکات




لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە نەخۆشێکی جیاواز لەشارۆچکەی تەق تەق داوای چارەسەر لە دکتۆر (نەجمەدین کەریم) پارێزگاری کەرکوک دەکات و دەڵێت; بۆ ماوەی (25) سالە بە شەو و رۆژ نەخەوتوم و سەرم زۆر ژان دەکات و دڵم توندە، بەپێی وتەکانی خۆی سەردانی مەلا (عەلی کەڵەک)یشی کردووە بەڵام بێ سوود بووە، بۆیە داوا لە دکتۆر نەجمەدین دەكات بەهانایەوە بێت و يارمەتی بدات