یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی سه‌رهێڵ له‌كوردستان به‌ناوی (Online EKAET School) كه هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خوله‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر و له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ماسنجه‌ر
بۆ جاری پێنجه‌م به‌خۆڕایی كۆڕسێك ده‌كاته‌وه بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه (1000)فێرخواز وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌م كۆرسه
بۆ ئه‌م ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماڵپه‌ری ته‌ق ته‌ق په‌یوه‌ندی كرد به یه‌كێك له‌گه‌نجه‌كانی ته‌ق ته‌ق به‌ناوی (محمد جمال) كه دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه (Supervisor)
محمد بۆ ماڵپه‌ری ته‌ق ته‌ق: وتی " ئه‌م قوتابخانه‌یه ئۆنڵاینه چه‌ندین كۆرس ده‌كاته‌وه بۆ هه‌موو بواره‌كانی وه‌كو ( شانۆ و ده‌روونزانی و په‌روه‌رده و هونه‌ر و زمانه‌كان) و له‌لایه‌ن كه‌سانی خۆبه‌خشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت و وتی كه حه‌ز ده‌كات زۆرترین فێرخواز به‌شداری بكه‌ن له ته‌ق ته‌ق،
بۆ خۆتۆماركردن له كۆرسه ئینگلیزیه‌كه‌دا پێویسته فێرخوازان ئه‌و هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه قوتابخانه‌كه ئاماژه‌یان پێكردووه له بڵاوكراوه‌كه‌یاندا
فێرخوازان (كــرتــه لــێــره بــكــه‌ن) و بڵاوكراوه‌كه ببین و هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن تا به‌شداربن
تێبینی/ ئه‌مشه‌و خۆتۆماركردن كۆتایی پێ دێت