ئه‌مڕۆ به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا كه بارهه‌ڵگرانی ڕێگای (كه‌ركوك - ته‌ق ته‌ق - كۆیه - هه‌ولێر) ته‌نها شه‌وان ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن،
ئه‌مرۆ ئه‌ككاونتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند " ئاگاداری شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێگای نێوان (كه‌ركوك و ته‌ق ته‌ق و كۆیه و هه‌ولێر) ته‌نها شه‌وان له كاتژمێر (8)ی ئێواره تا كاتژمێر (6)ی به‌یانی ده‌توانن به‌كاربهێنن،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "داوا له پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ین هاوكاری یه‌كدی بن بۆ ڕێگریكردن له سه‌رجه‌م بارهه‌ڵگره‌كان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه گه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان سه‌رپێچی بكه‌ن توشی سزای هاتووچۆ ده‌بنه‌وه،
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ئه‌مرۆ ئێواره به‌شێك له‌دانیشتووانی قه‌زای كۆیه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك و ماته‌مینی گشتیان ڕاگه‌یاند بۆ قوربانیانی ڕێگای (كۆیه - هه‌ولێر) و داوایان كرد ڕێگاكه بكرێت به دوو ساید
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ئه‌مرۆ ئێواره به‌شێك له‌دانیشتووانی قه‌زای كۆیه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك و ماته‌مینی گشتیان ڕاگه‌یاند بۆ قوربانیانی ڕێگای (كۆیه - هه‌ولێر) و داوایان كرد ڕێگاكه بكرێت به دوو ساید