فەیسبووک ئەم گۆڕانکارییەی ئەنجام دا


تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک گۆڕانکارييەکی بچووکی لە بەشی هۆم و پڕۆفايلی بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی ـدا کرد و لە ئێستاشدا لەلای زۆرينەی بەکارهێنەران کارابووە.
بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی فەيسبوک لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە دەچنە ناو تۆڕەکە و پۆست دەکەن، لە ئێستادا گۆڕانکارييەکيان بۆ ئەنجامدراوەو دەتوانن بەشی پۆستکردن بەشێوازێکی ديکە ببينن.
وەک لەم وێنەيدا ديارە، بەکارهێنەر لەوکاتەی دەيەوێت پۆستێک بکات بە کليک کردن لەسەری، بەشێوەيەکی خۆکارانە ئەو بەشە سپی دەبێت و چواردەورەکەشی تاريک دەبێت، ئامانج لەوەش بۆ ئەوەيە بەکارهێنەر زياتر بەئاگابێت و لەکاتی پۆستکردندان مێشکی بە شتی ديکەوە سەرقاڵ نەبێت کە لە دەوروبەری ئەو بەشەدا هەيە هەروەها شێوازێکی ديکەش بەچاو دەبەخشێت و ماندوونابێت.


خەندان

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار