‌پێشمه‌رگه‌یه‌ك داوایه‌كی سه‌یر له‌ نێرگز ده‌كات




خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه‌یه‌ك زیاد له‌ 50 نامه‌ی بۆ ناردووه‌و داوای لێكردووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ بینینێت تا خوازبێنی كچێكی بۆ بكات.

نێرگز قادر، خانمه‌ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك كه‌له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك په‌خش ده‌كرێت به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "پێشمه‌رگه‌یه‌ك 50 نامه‌ی بۆ ناردووم داوام لێده‌كات  بێته‌ كه‌ناڵ له‌ نزیكه‌وه‌ بمبینێت تا من بچم خوازبێنی كچێكی بۆ بكه‌م".

وتیشی: "من لێم پرسی بۆچی من بڕۆم، له‌ وه‌ڵامدا پێشمه‌رگه‌كه‌ وتی، كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقانه‌م و خوشكم نیه‌، به‌ڵام  تۆ خوشكی هه‌موو كه‌ركوكیه‌كانی بۆیه‌ پێت ده‌ڵێم زانیومه‌  كچه‌كه‌ زۆر تۆی خۆش ده‌وێت و پێم وایه‌  ئه‌گه‌ر تۆ بچیت رازی ده‌بێت".

ده‌ڵێت: "منیش پێم وتووه‌ به‌سه‌ر چاو ئه‌گه‌ر كارێكی خیر له‌ سه‌ر ده‌ستی من پێك بێت ئه‌وا  به‌سه‌رچاو مادام پێشمه‌رگه‌شی به‌چاوان ئێمه‌ قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌ین به‌ژیانمان".

نێرگز راشیگه‌یاند: "كه‌ وتی پێشمه‌رگه‌م  نه‌متوانی بڵێم نا، ئه‌گه‌رنا من حه‌زم له‌ و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵاتیانه‌ نیه‌ ته‌نانه‌ت بۆ براكانی خۆشم تێكه‌ڵی ئه‌و بابه‌تانه‌ نابم".





وێستگە

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار