‏إظهار الرسائل ذات التسميات تەكنەلۆجیا. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات تەكنەلۆجیا. إظهار كافة الرسائل

چی ڕودەدات ئەگەر گۆگڵ بۆماوەی ٣٠ خولەك بوەستێت؟

ماڵپەڕی گۆگڵ یەکێكە لە ماڵپەڕە گەورەکانی جیهان کە ڕۆژانە ملیۆنان هاوڵاتی بەمەبەستی دۆزینەوەی زانیاری سەردانی دەکەن، ئەم ماڵپەڕە گرنگیەکی گەورەی لە بەروپێشونی کاری ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە .
تا ئێستا گۆگڵ لەکار کەوتووە؟.
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣ دا ماڵپەڕەکە بۆماوەی ٥ خولەك لە ١٥:٥٠ بۆ ١٥:٥٥ بەکاتی زەریای هێمن لە کار کەوتوە، ئەوەش بووەتە هۆی توڕەکردنی ملیۆنان هاوڵاتی و جموجۆڵی ئینتەرنێت بە ڕێژەی لە ٤٠% کەمیکردوە لەهەمانکاتدا کۆمپانیاکە بە بڕی نیو میلۆن دۆلار زیانی ماددی پێگەیشتووە.
چی ڕودەدات ئەگەر گۆگڵ بۆماوەی ٣٠ خولەك لە کاربکەوێت؟
لەوبارەیەوە ئەشیش کیدیا، ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە کۆمپانیای گۆگڵ ئاشکرای کردووە لە سەرەتادا خەڵکانێکی زۆر وادەزانن کێشە لە هێڵی ئینتەرنێتەکانیاندا هەیە ، دوای ماوەیەکی کوردتر پێیان وایە کێشە لە مۆبایلەکانیانە بەڵام دواتر دڵنیادەبن کە ماڵپەڕی گۆگڵ لەکار کەوتووە.
ئاماژەیشی بەوەکردووە ، بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی گۆگڵ وێنەی لەکارکەوتنی گۆگڵ دەگرن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە.
لەبارەی بوونی زیانەکان کیدیا، باسی لەوەکردووە، بەشێوەکی گشتی ڕێژەی جموجۆڵی ئینتەرنێت کەم دەکات چونکە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان زانیاریان لەبارەی مەڵپەڕەکانی تری گەڕان نیە و تەواوی کۆمپانیاکان لە جیهاندا دوچاری زیانی مادی دەبنەوە، بەشێکی زۆری گەشتیاران نەخشەی گۆگڵ بەکاردەهێنن ، بەهۆی وەستانی گۆگڵ وەستان و قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا ڕودەدات.
ئەوەشی خستۆتە ڕوو کۆمپانیای گۆگڵ دوچاری زیانێکی ماددی گەورە دەبێت بەڵام وەستانی گۆگڵ زیان بە وڵاتی چین ناگەیەنێت.
س/ هوفپۆست


Source - TechEye

خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرا

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ ئەو پڕۆگرامە زیاد کرد. میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندیی ڕیپۆرتکردنی ھەژمار (ئەکاونت)یان ھێناوەتە نێو ماسنجەری فەیسبووکیش. ئاماژە بەوە دراوە، کە لەمەوپاش ئەگەر کەسێک یاساکانی ماسنجەری فەیسبووک، یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەزاند،

دەتوانی دەست لەسەر ناوەکەیدا دابگریت، پاشان “Something’s Wrong” ھەڵبژێری، ئینجا یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕیپۆرتکردن ھەڵبژێرە و کەسەکە ڕیپۆرت دەکرێت. بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، پێویستە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە. 

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت. 

ڤیدیۆی فێركاری

کۆدی QRچی یە؟ چۆن بەکاردێ؟ چۆن دروست دەکرێ؟


بریتیە لەجۆرێکی Barcode ی دوو ئەندازەیی ، بەکاردێ بۆ خێرا و ئاسان دەست گەیشتن بە زانیارییەکان لەڕێگەی ئامێرەکان بەتایبەت ئامێرە زیرەکەکان Smartphone.
ئەم جۆرە کۆدە،کورتکراوەی Quick Response ە ،بەکوردیەکەی دەبێتە ” کۆدی خێرا وەڵامدەرەوە”  لە ساڵی ١٩٥٢ خراوەتە ناو داهێناننامەکان، ” Norman Joseph Woodland ” بە خاوەنی بیرۆکە و داهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە دادەنرێت.
‌QR گەشەپێدەری Barcodeە بەڵام:
  • QR هەردوو هێڵی ئاسۆی و ستونی بەکاردێنێ لەکاتی نوسینی زانیاریەکانیدا واتا بەهەردوو ئاڕاستەکەدا زانیاری هەڵدەگرێ کە دەگاتە 7000 ژمارە یان 4000-9000پیت، بەڵام بار کۆد تەنها هێڵی ستونی بەکاردێنێ لەخوێندنەوەی زانیاریەکاندا واتا تاک ئاڕاستەیە، لەتوانایدایە 20 پیت هەڵگرێ.
  • دیزاینی QR گۆڕاوە و جێگیر نی یە ، بەڵام بار کۆد شێوەیەکی نەگۆڕی هەیە.
  • دەکرێ لەناو هەر QR ێک وێنەی جیاواز دابنرێ،کە ئەوەش چانسی تاک بوون و بێ هاوتابوونی هەر کۆدێک زیاد دەکات، وادەکات شێوەی ئەندازەیی کۆدێک لە یەکێکی دیکە جیاواز بێ.
  • خوێندنەوەی کۆدیQR پێویستی بەچوون بۆ GS1 US نیە تا بزانی چی تێدا هەڵگیراوە بەڵکوو ڕاستەوخۆ لەلایەن بەرنامەی سکانی تایبەتەوە دەتوانرێ ڕاستەوخۆ لێکدانەوەی زانیارییەکە ببینرێ.
  • گەر هاتوو بەهەر هۆیەک کۆدی QR بەشێکی نەما ، ئەوا هێشتا زانیارییەکانی ناوی دەکرێ بخوێندرێتەوە.
  • بەهەر ئاڕاستەیەک دا دەکرێ کۆدەکانی QR سکان بکرێن بەڵام ئەوانەی بار کۆد تەنها بە باری ستونی دەتوانرێ.
    #لە چ بوارێکدا بەکاردەهێنرێت؟
    لە هەموو بوارێکی ژیاندا بە مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردێ لەوانە:book
  • پێدانی زانیاری لەسەر شتێک یان نیشاندانی دەقێکی نوسراو.
  • ناردنی پەیام یان کورتە نامە.
  • پەیوەندی کردن بە ژمارەیەک.
  • ناردنی ئیمەیڵ.
  • دۆزینەوە و داونلۆدکردنی هەر جۆرە فایل و بەرنامەیەک لە ئینتەرنێتەوە.
  • کردنەوەی وێب سایتێک.
  • بۆ چات کردن لەگەڵ یەکێک.(وەک مێسنجەرکۆدی تایبەت بە فەیس بووک)
  • پەیوەست بوون بە وایفای.
  • پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن ، زانیاری ، هتد.
  • سەیرکردنی ڤیدیۆ (لەم دواییانەدا Rudaw بەکاری هێنا بۆ تەماشاکردنی فیلمی سینەمای Angry birds).
  • کڕینی شتومەک.
  • ڕێکلام کردن بۆ بەرهەمەکان,
    هتد. . . .

چۆن سکانی ئەو کۆدانە بکەی لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە؟
بەرنامەی زۆر هەن بۆ سکان کردنی ئەم کۆدانە، بەڵام هەموویان سەلامەت نین چونکە زۆربەیان بەکارهێنەر هەڵدەخەڵەتێنن و ئەو زانیارییە نادەن بە بەکارهێنەر کەلەناو کۆدەکەدا هەڵگیراوە، بەڵکو لەوانەیە ئاڕاستەی وێب سایتێکی دیکە یان ئیمەیڵ بۆ کەسێکی دیکە بنێرێت یان بەرنامە و ڤایرۆس داونلۆد بکات یان زانیاری لەبەکارهێنەر بدزن بێ ئەوەی بەکارهێنەر پێی بزانێ . هەر بۆیە دەبێ ئاگاداربی هەموو بەرنامەیەکی سکان بەکارنەهێنی ، لەهەمان کاتیشدا سکانی هەموو کۆدێک نەکەی تا دڵنیا نەبی لە سەلامەتی سەرچاوەکەی. 
  
گەرهاتوو بەرنامەی سکان کردنی QR ت نەبوو، ئەوا لە خوارەوە داونلۆدی بکە:
گرتە لە وشەی Android بکە ، بۆ سیستمی ئەندرۆید.

گرتە لە IOS بکە بۆ  سیستمی ئای ئۆ ئێس.
وە گرتە لە Windows Phone بکە بۆ ویندۆوس فۆن.

#چۆن کۆدێکی QR دروست دەکەی؟
دەتوانی بە دانانی هەر لینکێک ، نوسینێک لە دوای ئەم بەستەرەی ژێرەوە،  ببی بە خاوەنی QR کۆدێکی تایبەت بە خۆت:
=http://chart.apis.google.com/chart?cht=qr&chs=300×300&chl

 من دەمەوێ لینکی ماڵپەڕی TaqTaq Cityدابنێم،بەوجۆرە دێم لینکەکەی www.TaqTaqCity.tk دێنم لە کۆتای =دای دەنێم:
دوای ئەوەی لینکەکەت دانا،ئینجا هەموو بەستەرەکە کۆپی بکە و لە تابێکی نوێدا داینێ و ئینتەر بکە.
بەو شێوەیە دەبینی ڕاستەوخۆ وێنەیەکی کۆدەکەت بۆ نەخشە دەکێشێ و نیشانی دەدات ، بۆ دڵنیایی دەتوانی بە پڕۆگرامی سکان کردنەکە سکانێکی وێنەکە بکەی و بچیتە ناو ماڵپەڕەکەوە.
ئەمەی سەرەوە ڕەنگە زۆر یارمەتیدەر نەبێ بۆ ئەو هەموو ئیشەی باسمانکرد کە بە QR دەکرێ ، دەتوانی ئەو لینکانەی خوارەوە بەکار بهێنی بۆ دروست کردنی کۆدێک بۆ ئەو مەبەستەی دەتەوێ:

#چۆن سود لەو کۆدانە وەردەگری؟
دوای دەست خستنی یەکێ لەو کۆدانە ،سودێکی نابێ گەر تەنها لای خۆت بمێنێتەوە و خەڵکی دیکە سکانی نەکەن. کەواتە چۆن دەکرێ سودی لێ وەربگری:
بیخە سەر کارتی بازرگانی و بەهۆیەوە مەودای فراونکردنی ناساندنی ئیشەکەت فراوانتر بکە، ئەویش بە دانانی لینکی وێب سایتەکەت ، پەیجی فەیس بووکەکەت.هەرشتێکی دیکە لەناو ‌کۆدی QR .
دەتوانی کۆدەکەت لەو کەلوپەلانە بدەی کە دەیانفرۆشی وشوێنەکەت بە فرۆشیار بناسێنی و پەلکێشی شوێنەکەوتیان بکەی.
دەتوانی فایل و بەرنامەکانت بکەیت بە کۆد ، تا دواتر لە ڕێگەی تەنها سکانێکەوە کەسی بەرامبەر داونلۆدی بکات.
لەهەر بوارێکدا و بۆ هەر بیرۆکەیەک دەتوانرێ سود وەربگیردێت لە ‌کۆدی QR .     به‌هیوای سوود

سه‌رچاوه‌: تێك ئای

ڕونکردنەوەیەک بۆ گشت خەڵکی تەق تەق و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە...



روونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی ئۆڤەری (فوول)ی کۆڕەکیان بەکارھێناوە


بۆ ماوەی دوو مانگ کۆمپانیای کۆڕەک، بۆ ناوچەکانی (تەق تەق، کەرکوک، سلێمانی، هەڵەبجە هتد...) ئۆفەرێکی باش و گونجاوی ڕاگەیاند بەڵام دواتر ئۆفەرەکەی وەستاند، 

ئەوەی گرینگە بەشداربوانی ئەو ئۆفەرە بزانن ئەوەیە، ئێستا هێڵەکانیان بە وێنەی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک  بۆ هەر خولەکێک (86دینار) دەبات! بۆ گەڕانەوە بۆ سەر هێڵی دیاری کە بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و خولەکی (57دینارە)! پێویستە ژمارە (1) بنێرن بۆ (209)

    بەهیوای سود
    ئامادەکردن: پایان

    سه‌رنجڕاكێشترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی (Galaxy S8)





    (گالاكسی ئێس 8) یەكێك لە سەرنجراكێشترین بەرهەم لە جیهانی تەكنەلۆجیای مۆبایل،

    قەبارەی شاشەكەی 5،2 ئینجە و بەرزترین تەكنەلۆجیای تێدا بەكارهاتووە بە بەرزترین ریزۆلۆلیوشن بۆ میدیای 4K كە بەرزترین كوالێتی ڤیدیۆ پێشكەش دەكات،

    كامێرەی پێشەوەی 8،1 و كامێرای دوواوە 28مێگاپێكسلە كە بەرزترین ریسۆلیوشن وێنە دەگرێت، نایابترین تایبەتمەندی بوونی 2كامێرایە لە پێشەوە،

     ڕامی 5گێگا و زاكیرەی 64گێگابایت و 128گێگابایتە لەگەڵ دوو میمۆری دەرەكی،

     هێزی پارتیەكەی 4000mAh میلی ئەمپێر/كاتژمێرە و شەحنی وایەرلێسە و لەماوەی 30خولەكدا %80 بارگاوی دەبێت، 

    وە هەروەها تایبەتمەندی پەنجەمۆری هەیە كە ئەمەش وادەكات زیاتر پارێزراوبێت، 
    بە چوار ڕەنگ بەر دەستە ( ڕەش ، گۆڵد ، سەوز ، سپی)

    پێشبینی دەكرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بخرێتە بازاڕەوە بە نرخی 850$ دۆلار 


    ڤیدیۆ

    ئەم وێنەیەی زۆر لە چاو بەهێزترە


    لەم بابەتەدا وێنەیەكم بۆ هێناون كە زۆر لەچاو بەهێزترە! بەهێزی ئەم وێنەیە سەرسورهێنەرە!
    ئەم كامێرایەی ئەم وێنەیان پێگرتووە 2،110 مێگاپێكسلە
    ئەم وێنەیە لە "ڤانكووڤەر كانوكس"لە (جۆرجیا)گیراوە لە 15/ 7 /2011
    ماوەی گرتنی وێنەكە 15خولەكە
    ئەم هەمووە خەلكە بۆ سەیركردنی یاری كۆبونەتەوە
    فەرموو ئێوەش دەتوانن سەیری وێنەكە بكەن


    ئامادەكردن: پایان


    كۆڕەك تيلیكۆم: مژده‌یه‌ك بۆ خه‌لكی شاری تەق تەق و كۆیە و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك




    كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم هاوشێوه‌ی كۆمپانیای زین هه‌ستا به‌دابین كردنی خزمه‌ت گوزاری بێ سنوور
    مانگانه‌ ته‌نها بڕی 6 دۆلار داخڵ بكه‌ و په‌یوه‌ندی كردن بۆ هێڵه‌كانی كۆڕه‌ك بێبه‌رامبه‌رە و بڕی 40 خوله‌كی بێبه‌رامبه‌ریش بۆ تۆڕكانی تر وەربگرە، هاوكات بڕی 1 گێگابایت ئینته‌رنێتیش به‌ده‌ست بهێنە،
    هه‌موو ئەمانه‌ تەنها به‌ 6$ و بۆ ماوه‌ی مانگێك،
    بۆ به‌ژداری كردن ( #303* ) لێبده‌ و پاشان ژمارە 1 (كاراكردنی پاكێج) لێبدە و دواتریش بۆ دڵنیاكردنەوە دووبارە ژمارە 1 دابگرە

    بەهیوای سوود


    ئامادەکردن: پایان پێشڕەو

    تۆڕی (Dark Web) جیهانە شاراوەكەی ئینتەرنێت




    ئينته‌رنێت تۆڕێكى به‌ربڵاوى هه‌نووكه‌ييه‌، به‌هۆى ئه‌و ده‌ستهاتووه‌ ته‌كنه‌لۆژييانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا هه‌ن وایانکردووە دەستگەیشتن به‌ كه‌سان و پێگه‌ ئه‌ليكترۆنييه‌كان خێرا و ئاسانتر بووبێت. له‌ پاڵ ئه‌مه‌دا، تۆڕێكى فره‌ به‌ربڵاوترى نهێنى ديكه‌ هه‌يه‌ به‌ناوى (Dark Web) كه‌ هه‌موو كار و چالاكييه‌ ناياسايیەکان و نهێنييه‌کانى تێدایە.
     ڕه‌نگه‌ تاوه‌كو ئێستاش ديدى زۆرێكمان له‌ باره‌ى ئينته‌رنێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ سنورداربێت و پێمانوابێت ئينته‌رنێت ته‌نها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فه‌يسبوك و تویتەر و ئينستەگرام…هتد)ـە به‌ڵام جگه‌ له‌م پێگانەى کە تۆ دەیانزانیت، پێگە و تۆڕگه‌لێكى زۆر و پڕنهێنى ديكه‌ هه‌ن كه‌ بێگومان ئێمه‌ لێيان بێئاگاين، ئه‌م پێگه‌ و تۆڕانه‌ (دارک نێت یاخود دیپ وێب)ى پێدەڵێن، هه‌ر له‌ ناوه‌كانيانەوە دياره‌ كه‌ ئەرک و چالاكيان چييه‌! هه‌موو داتا و زانيارييه‌كانى ئه‌م تۆڕانه‌ سەرهێڵن و به‌شێوه‌يه‌ك پاسۆردكراوه‌ن و ده‌ستڕاگه‌يشتنيان فره‌ ئه‌سته‌مه‌.
    به‌ گوێره‌ى ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا كراون، دارك وێبه‌كان ٥٠٠ ئه‌وه‌نده‌ى تۆڕه‌ ئاساييه‌ به‌رده‌سته‌كانن. ئه‌م تۆڕه‌ ته‌واو نهێنى و شاراوه‌يه‌ . گوگڵيش تواناى ئيندێكس كردنيانى نيه‌، له‌ ڕاستيدا گوگڵ ته‌نها تواناى ٠،٠٣ له‌ سه‌دى پيشاندانى زانيارى ئه‌م وێبانه‌ى هه‌يه‌، زانيارى ئه‌م وێبانه‌ له‌ داتابه‌يسى تايبه‌ت هه‌ڵگيراون و له‌لايه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌برێن . وه‌ك : (تيرۆیست، هاكکه‌ران، مافیاکان…هتد.).
    • تۆڕى (دارك نێت) بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت کە لە خوارەوەدا باسیان لێوە دەکەین:
    ١. ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كه‌سانى ئاساييش له‌م تۆڕه‌ ئه‌ليكترۆنييه خه‌ريكى‌ ئاڵوگۆڕى هه‌موو جۆره‌ ماده‌يه‌كى هۆشبه‌رن!
    ٢. دراوى ساخته‌ له‌ دارك نێت ته‌واوى دراوه‌كان ، وه‌كو ( پاوه‌ند، يورۆ ) ئاڵوگۆڕى پێوه‌ ده‌كرێت و هه‌لى ساخته‌كاريشى تێدايه‌ .
    ٣.  به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌کان و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى گرينگ  وه‌ك (پاسپۆرت، مۆڵه‌تى شۆفێرى، به‌ڵگه‌نامه‌ى نيشته‌جێبوون، كارتى زانيارى، بڕوانامه‌ى زانكۆ) به‌ ساخته‌يى له‌ دارك نێت ده‌رده‌هێنرێن، بۆ نموونه‌ مۆڵه‌تى شوفێرى به‌ 200 دۆلار و پاسپۆرتى ساخته‌ى ئه‌مه‌ريكى و بريتانى به‌ چه‌ند سه‌د دۆلارێك ده‌رده‌هێنرێت!
    ٤. چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ دارك نێت بەردەستن و هه‌لى كڕينى هه‌موو چه‌كێكى سوك و ناوه‌ند و كوشنده‌ هه‌يه‌،  ئه‌م چه‌كانه‌ له‌ شێوه‌ و له‌ به‌رگى (ئامێرى مۆسيقا، يارى منداڵان، ئامێرى ئه‌ليكترۆنی)دا ده‌گاته‌ ده‌ستى كڕياران. بێگۆمان ئه‌م شيوه‌ و به‌رگانه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك پاكه‌ت ده‌كرێت كه‌ تيشگى ئێكس تواناى دۆزينه‌وه‌يانى نيه‌.
    ٥. لە دارك نێت هه‌ندێ كۆمپانياى تايبه‌ت و ناياسايى هه‌ن کە بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك كينه‌ى و رقى كه‌سيى هه‌يه‌ به‌رامبه‌ر كه‌سێكى ديكه‌ ده‌توانێت بكوژ (قاتل) به‌ كرێ بگرێ و كه‌سى دڵخوازی بۆ بكوژێت! هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش سنورداره‌ و ناتوانرێت كه‌سێك به‌ مه‌بەستى كوشتنى سه‌رۆك وه‌زير يان سه‌رۆك كۆمار به‌ كرێ بگیرێت.
    ٦.  سەبارەت بە ئه‌ندامانى له‌شى مرۆڤ، له‌ گۆشه‌ و لاديوارى ئه‌م تۆڕه‌ نهێنييه‌ بازاڕى ڕه‌شى ئه‌ندامگه‌لى له‌شى مرۆڤ گه‌رم و گوڕه‌، بۆ نموونه‌ (نرخى گورچيله‌ 200 هه‌زار دۆلار، دڵ 120 هه‌زار دۆلار، جگه‌ر 150 هه‌زار دۆلار، دوو چاو 1500 دۆلار) ده‌فرۆشرێت!

    • لە بەشی دووەمی ئەم بابەتەماندا باس لە تاوانکاری ئینتەرنێتی و فایلە نایاساییەکانی دارک وێب دەکەین:

    • دراوى به‌پاسۆرد كراو ( ئينكريپشن ):
      ده‌توانرێت دراواى ديجيتاڵى وه‌كو ( بيتكۆين : دراوێكى سه‌رهێله‌ له‌ برى دۆلار و ..) و (دارك كۆين ) له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م تۆڕه‌وه‌ ده‌ست بخرێت. له‌ كاتێكدا كه‌ به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م تۆڕه‌ شوناسى خۆيان ناخه‌نه‌ڕوو ، ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و دراوه‌ ئەليكترۆنيانه‌وه‌ كڕين و فرۆشتن بكه‌ن.

    • خزمه‌تگوزارى وێب هۆستينگ:
      به‌شێك له‌ هۆستينگه‌كانى جيهان ده‌كه‌ونه‌ وڵاتى ڕوسيا و ئۆكرانيا و بێ گوێدانه‌ شوناسى به‌كارهێنه‌ر، خزمه‌تگوزارييه‌كانيان بۆ به‌رده‌ست ده‌كه‌ن. ئه‌م هۆستانه‌ هه‌موو دراوه‌ ديجيتاڵييه‌كانى وه‌ك بيتكۆينيان قه‌بوڵه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا خزمه‌تگوزارييه‌كانيان ده‌ده‌ن به‌ به‌رامبه‌ر.

    • خزمه‌تگوزارى دوورده‌ست ( كڵەد ):
      ‌كه‌سانى وه‌ك هاكکه‌ران پێيان باشه‌ فايله‌ خراپكاره‌كانيان له‌ لايه‌ن سيسته‌مه‌ ئاسايشييه‌كانه‌وه‌ بلۆك نه‌كرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له‌ خزمه‌تگوزارى دوورده‌ست ( كڵه‌د ) وه‌رده‌گرن. به‌ گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان 16 له‌ سه‌دى فايله‌ پڕ زيانه‌كانى دونيا و هێرشه‌ ئه‌ليكترۆنييه‌كان ، له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن .

    • به‌رنامه‌ى تاوانكارى:
      كه‌سانێك كه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زاييه‌كى ئه‌وتۆ نين ، ده‌توانن به‌رنامه‌ى جێی مەبه‌ستيان له‌ دارك نێت بكڕن و زيان
      به‌ سيسته‌م و كه‌سانى خوازراوى خۆيان بگه‌يه‌نن .

    • دانانى هاكه‌ر:
      له‌ دارك نێت تاوانكارى ئينته‌رنێتى كارێكى به‌ ڕه‌واجه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ ده‌وانرێت هاكه‌رى به‌ئه‌زموون ڕابسپێريت به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارێك له‌ به‌رامبه‌ر پێدانى پاره‌، حاڵه‌تى زيان گه‌ياندن به‌ سيسته‌مى گۆڵ و ئه‌دۆبيش، له‌ لايه‌ن ئه‌م جۆره‌ له‌ هاكه‌ران ، هه‌بووه‌ !


    • شێوازى ده‌ستڕاگه‌يشتن به‌ دارك نێت:
    ١. براوزه‌رى نه‌ناسراو:
    تۆر The Onion Router TOR: سيسته‌مێكه‌ بۆ ون كردنى شوناسى به‌كارهێنه‌ر. له‌ كۆمه‌ڵێك پرۆگرام و تۆڕى سێرڤه‌رى پێكهاتووه‌ ، ده‌توانێت زانيارى له‌مه‌ڕ به‌كارهێنه‌ر وه‌كو شوێن و پرۆتۆكۆڵى ئينته‌رنێت ، بشارێته‌وه‌ . به‌ به‌كارهێنانى ئه‌م سيسته‌مه‌ ، دۆزينه‌وه‌ى زانيارى ده‌رباره‌ى به‌كارهێنه‌ر ، زۆر ئه‌ستمه‌ . ( تۆر ) خاوه‌ن براوزه‌رێكى تايبه‌ت به‌ خۆيه‌تى و ده‌توانرێت بۆ مه‌به‌ستى ده‌ستڕاگه‌يشتن به‌ دارك نێت ، به‌كاربهێنرێت . ئه‌م وێبگه‌ڕه‌ له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌دا و به‌ مه‌به‌ستى به‌نهێنى هێشتنه‌وه‌ى خواسته‌كانى به‌كارهێنه‌ر ، سوود له‌ 6000 سێرڤه‌ر ئه‌بينێت. ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌ش وا ده‌كات وه‌دوكه‌وتنى به‌كارهێنه‌ر و دۆزينه‌وه‌ى ناونيشانى له‌ لايه‌ن دامه‌زراوه‌ حكومييه‌كانه‌وه‌ زۆر زۆر ئه‌سته‌م بێت ، بگڕه‌ نه‌كرده‌يىش بێت . ئه‌و وێبسايتانه‌ى له‌سه‌ر بنچينه‌ى ئه‌م سيسته‌مه‌ بنياد نراون ، خاوه‌ن پاشگرى .onion ن ، نه‌ك .com واته‌ ته‌نها له‌ ڕێگه‌ى وێبگه‌ڕى تۆره‌وه‌ ده‌توانيت ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ بكه‌يته‌وه‌ .
    ٢. مه‌كينه‌ى گه‌ڕانى نه‌ناسراو:
    له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵى 2014 هاكه‌رێك يه‌كه‌مين مه‌كينه‌ى گه‌ڕانى نه‌ناسراوى به‌ ناوى grams ه‌وه‌ بونيادنا . گرامز تواناى ئه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات تاوه‌كو بتوانن ( ماده‌ى هۆشبه‌ر ، چه‌ك ، ئه‌ژمارى كاربه‌ران ) ى دزراو ، له‌ ماڵپه‌ڕه‌ نهێنييه‌كان سۆراخ بكه‌ن . هه‌روه‌كو گۆگڵيش خاوه‌ن تايبه‌تمەندی Im Feeling Lucky يه‌ !
    ٣. ويكى تاوانبارى:
    له‌ دارك نێت ، ته‌واى ڕوودا و پێوه‌چوونه‌كانى وه‌ك هاك ، بازاڕى ڕه‌ش ، فايرۆس ، ماده‌ى هۆشبه‌ر ، به‌شێوه‌ى ويكى ڕێزبه‌ندى بۆ كراوه‌ و بۆ هه‌ر به‌شێك ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك دراوه‌ له‌ باره‌يه‌وه‌ .
    ٤. چات ڕوومى نهێنى:
    هه‌روه‌كو جيهانه‌ دياره‌كه‌ ، له‌م جيهانه‌شدا ، تاوانكاران له‌ تۆڕه‌ سه‌رهێڵييه‌كان به‌دواى خراپه‌كارترين كه‌ساندا ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كو بتوانن بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانيان . له‌ دارك نێت چات ڕوومگه‌لێ هه‌ن كه‌ تاكه‌كه‌س ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌يه‌وه‌ هه‌ر كارێكى ناياساى به‌ ئه‌نجام بگه‌يه‌نێت .


    یەكێك لە گرتە ڤیدیۆ ترسناكەكانی داڕك نێت لەكاتی كوشتنی كەسێكدا (+18)


    سەرچاوە: KITN

    بەوێنە.. ئەو سەرئێشانەی كە تەنها "جیلی ئاڵتونی" لێی تێدەگەن



    لە ماوەیەكی كورت و خێرادا جیهان گۆڕانكارییەكی خێرا و كتوپڕی بەخۆیەوە بینی، تەكنۆلۆجیا بەشێوەیەك پێشكەوت كە زۆربەی كەرەستەكانی ژیانی ڕۆژانەمان چیتر سوودیان نەما! ئەوانەی ئێستا تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە گەورەترین زەرەرمەند بوون.

    بەو پێیەی ئەوان تەمەنی هەرزەكاری و پێگەیشتنیان كەوتە ئەو ماوەیەوە كە گۆڕانكارییە گەورەكە ڕوویدا. ئەو گۆڕانكاریە تەنانەت بووەهۆی دروستبوونی جۆرە ململانێیەكی گاڵتەئامێز لەنێوان دوو نەوەدا كە نەوەیەكیان بە "جیلی ئاڵتونی" خۆی ناودەبات و نەوەی دوای خۆیشی بە "جیلی ئایپاد" ناودەبات!، لێرەوە چەند وێنەیەك دەخەینەڕوو كە تەنها "جیلی ئاڵتوونی" لێی تێدەگەن.



    كاتێك یەكێك لە پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەرەكەت لە كاركردن دەوەستا!


    لەكاتی دابەزاندنی بەرنامەیەكدا هەندێکجار كۆمپیوتەرەكەت پێیدەوتیت كە 39 ساڵی ماوە تاوەكو تەواو دەبێت!.... كەم نییە ئەو ماوەیە؟



    ئەم یارییە ئەلكترۆنییە!



    گەڕاندنەوەی كاسێتەكان بۆ سەرەتا



    چەند كەس تۆپی ناو ماوسی كۆمپیوتەرەكەی لێ ونبووە؟



    كاتێك بەدوای ئەو گۆرانیەدا دەگەڕایت كە حەزت لێیبوو..



    كاتێك دەتویست سەیری فیلمێك بكەیت، دەبوایە لە دوكانی CD كە بەمجۆرە دەستت بە گەڕان بكردایە..


    ئەم نامە جەرگبڕە

    -خەندان

    سێ رێگەيە خۆت لە هاکی فەيسبووک بپارێزە

    سێ رێگەيە خۆت لە هاکی فەيسبووک بپارێزە
    تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک يەکێکە لە تۆڕە پڕ بەکارهێنەر و سەرەکييەکانی ئەم سەردەمە و لە سەرانسەری جيهاندا و بەتەمەنە جياوازەکانەوە سەرقاڵی بەکارهێنانی ئەو تۆڕەن و بەردەوام ژمارەی سەردانکەرانيشی رووی لە زيادبوونە.
    لە ئێستادا و بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەيسبووک زانيارييە تايبەتی و کەسييەکانيان لەکاتی دروستکردنی هەژماردا تۆمار کردووە، چاودێریی گروپە سيخوڕ و هاککەراکانيش لەسەر بەکارهێنانی ئەو تۆڕە زيادی کردووەو بەردەوام لەهەوڵی بردنی زانياریی و داتا کەسييەکانن.
    بێگومان فەيسبووکيش کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگی هەيە کە وادەکات بەکارهێنەرانی لە %١٠٠ پارێزراو بن و ناهێڵێت هاککەرزەکان دزە بکەنە ناو هەژمارەکانی فەيسبووکەوە.
    ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی فەيسبووکيت دەبێت ئەم تايبەتمەندييانەی خوارەوەت بۆ ئەکاونتەکەت زيادکردبێت و بۆ ئەوەی دووربيت لە هاککردن بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەمانەت نەبێت ئەوا ئەگەری هاککردنت لەبەرچاو بگرە.
    تايبەتمەندييە گرنگەکانی فەيسبووک بۆ پاراستن لە هاک:
    ١- دانانی ژمارەی مۆبايل.
    ٢- دانانی نامەی ئاگادارکردنەوە لە رێگەی ئی مەيڵ و ژمارەی مۆبايلەوە، لەکاتی چوونە ژوورەوەی هەرکەسێک بۆ ئەکاونتەکەت ئەوا نامەيەک دێت بۆ مۆبايلەکەت دەڵێت کەسێک چۆتە ژوورەوە ئايا تۆيت ئەگەر خۆتيت رەزامەندی پێشان بدە.
    ٣- ناسەرەوەی براوسەر (وێبگەڕ) کارەکەی ئەوەيە کاتێک من لەسەر کۆمپيوتەری خۆم يان هی يەکێکی ديکە و بە گوگڵ کڕۆم يان مۆزيلا يان هەريەکێکی ديکە فەيسبووکم کردۆتەوە ئەوا داوام لێدەکات سەيڤی بکەم ئەگەر کۆمپيوتەری خۆت بوو دەتوانيت سەيڤی بکەيت بەڵام ئەگەر هی خۆت نەبوو سەيڤی مەکە تا دووربکەويتەوە لە هاککردن.
    بەدڵنياييەوە لەکاتی چالاککردنی ئەو سێ تايبەتمەندييەی سەرەوە ئەگەر هاتوو ئی مەيڵ و وشەی نهێنيشت دا بە کەسێک بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئەکاونتەکەت تەنيا دەبێت تۆ رەزامەندی پێشان بدەی، واتە کۆدێک دێت بۆ مۆبايلەکەت ئەگەر ئەو کۆدەی نەدەيتێ ئەوا ناتوانێت بچێتە ژوور و شتە تايبەتەييەکانت ببينێت هەرچەندە زانيارييەکانيشت پێدابێت ياخود بردبێت

    عبدالله‌ ئه‌نوه‌ر