پۆلیسی کۆیە گەنجێک بە گوللەی دەمانچە کوژرا


خالید محەمەد - كۆیه‌

پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە گوللـەی دەمانچە کوژراوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش هۆکاری ڕووداوەکە بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

محەمەد سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "گەنجە کوژراوەکە تەمەنی ١٩ ساڵ بووە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە کە هاوڕێی خۆی بووە".
ڕاشیگەیاند "گەنجەکە بە دەمانچە کوژراوە و بەپێی زانیارییەکان کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تائێستا تۆمەتباری دۆسییەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
NRT

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار