وێنه‌ی (ڕاوێژ) - خوێندكاری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی12 ئاماده‌یی یه‌كه‌مه‌كانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕايگه‌یاند، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ده‌رچوون له‌به‌شی زانستی %28 و له وێژه‌یش %18 بووه.
خوێندکار (ڕاوێژ قادر حمدامین) بە رێژەی لە (98.86%) لەسەدا نەوەد و هه‌شت پۆینت هه‌شتاو شه‌ش، یەکەمى بەشى زانستى بووە لەسەر ئاستى شارۆچكەی تەق تەق و دووه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بووه، یه‌كێك بووه له خوێندکاره‌كانی قوتابخانەی ئامادەیی حمرینی كوڕان لە تەق تەق.
راویژ، خه‌ڵكی ناحیه‌ی سێگردكانه و دانیشتوانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه، له‌دایك بووی ساڵی (2000)ه