به‌ وێنه‌.. زینده‌وه‌رێك ته‌نگ به‌ هاووڵاتییانی كه‌ركووك هه‌ڵده‌چنێت


ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی نیشته‌جێی پارێزگای كه‌ركووك، 
باس له‌ په‌یدابوونی زینده‌وه‌ر (حه‌شه‌راتێك) ده‌كه‌ن، كه‌ به‌سه‌ر پێستی
 هه‌ر كه‌سێكدابڕوات، دووچاری سووتانه‌وه‌ و خورشتی ده‌كات.
وێبسایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ دانیشتووانی 
باشووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ناوی (قه‌یس ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاندووه‌،
 په‌یدابوونیئه‌و زینده‌وه‌ره‌ نامۆیه‌ و پێشتر نه‌بینراوه‌،

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نها به‌ رۆیشتن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ،
 پێسته‌كه‌ی تووشی هه‌ستیاری، خورشت و سووتانه‌وه‌ ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌ڵێت: "خه‌ڵكه‌كه‌ ترسیان لێنیشتووه‌ له‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ 
ببێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دیاریكراو،
 تا ئێستاش ناشزانین چییه‌، چونكه‌ پێشتر نه‌بووه‌ و نه‌بینراوه‌".
داواش ده‌كه‌ن فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیدار و ته‌ندرووستییه‌كانی كه‌ركووك
 رێكاری پێویست بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ بگرنه‌به‌ر و 
چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ بكه‌ن.
به‌ گوێره‌ی گوته‌ی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هاووڵاتییه‌كان، 
ده‌ركه‌وتنی زینده‌وه‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ ناكاو بووه‌.













هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار