ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە هەڵەبجە و ڕانیە و کۆیە و کفرى و تەقتەق ئەنجامدرا و لە زۆربەى شار‌و شارۆچکەکان گرژى ڕوویدا، ئاڵاى حزبەکانیان هێنایە خوارەوە، لە کۆیە بیناى قایمقامیەت سوتا و لە ته‌ق ته‌قیش باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ته‌ق ته‌ق و یه‌گرتوی ئیسلامی كوردستان به‌رد باران كران و سوتێنران.
هاوكات جگه له‌سوتاندنی باره‌گاكانی حیزبه‌كان، چه‌ندین دام و ده‌زگای تری حكومی له‌شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنران و وێران كران،
دواتر خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ڕێگای پردی ته‌ق ته‌ق كۆبوونه‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ڕێگاكه‌یان داخست كه له‌ئێستادا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان (كه‌ركوك - هه‌ولێره)ه ودواتریش وێنه‌ی هه‌ڤاڵ (كۆسره‌ت ڕه‌سول)یان سووتاند
دوابه‌دوای ئه‌و سوتاندن و وێرانكردنه‌ی دام و ده‌زگاكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند "تاوانبارانی بینای هاتوچۆی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌تۆماری ڤیدیۆیی و فۆتۆیی له‌لامان به‌رده‌سته و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ین كه ئه‌م كاره‌یان كردووه،
وێنه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتوچۆی كۆیه
وێنه‌ی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ته‌ق ته‌ق
وێنه‌ی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان
باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی
وێنه‌ی فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای ته‌ق ته‌ق
وێنه‌ی شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق
وێنه‌ی فه‌رمانگه‌ی پۆسته و گه‌یاندن
وێنه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر پردی ته‌ق ته‌ق