له‌سه‌ر شێواندنى وێنه‌ى شه‌هیدێك دوو كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێن




بەڕێوەبەری راگەیاندنی ناحیەی تەق تەق رادەگەیەێنت بەهۆی شێواندنی وێنەی شەهید "شێركۆ فاتح شوانی" ئاسایشی تەقتەق دوو كەسی دەستگیركردووە و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

ئامانج جومعە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ناحیەی تەقتەق بە دواڕۆژی راگەیاند "بەهۆی شێواندنی وێنەی شێركۆ فاتح ئاسایشی تەقتەق دوو كەسی بەناوەكانی (ر، م، ع) تەمەن 22 ساڵ و (ش، س، ع) تەمەن 18 ساڵ دەستگیركردووە و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە".

عەمید شێركۆ فاتح لە سەرەتای ئەمساڵ لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە كەركوك شەهیدكرا و لە 31ی ئایاری ئەمساڵ وەك رێزێك لە خەبات و ماندووبوونی، وێنەیەكی گەورەی لە دەروازەی شاری تەقتەق دانرا.
سەرچاوە: دواڕۆژ

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار