"سێ" قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی سنوری كۆیه‌ خوێندكاری یه‌ك قوتابخانه‌ن


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی و خوێندنی پیشەیی راگەیاند. بە سەرجەمیان 57 قوتابی یەکەم، دووەم و سێیەم بوون.

سێ له‌ قوتابییه‌كانی سنوری كۆیه‌ كه‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ست هێناوه‌ سه‌رجه‌میان خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرینی كوڕانن)و دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قن و یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانیش خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كچانه‌) كه‌ پله‌ی سێیه‌می (دووباره‌) به‌ده‌ست هێناوه‌،

ڕاوێژ قادر، خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرین)ه‌ كه‌ توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ به‌ده‌ست بهێنێ و تێكڕای نمره‌كه‌ی (%98.86)

أسامه‌ قوباد، خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرین)ه‌ كه‌ توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌سنوری كۆیه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه‌ و تێكڕای نمره‌كه‌ی (%97.71)

ڕابه‌ر دلێر، خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرین)ه‌ كه‌ توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌سنوری كۆیه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه‌ تێكڕای نمره‌كه‌ی (%97)


ئاسوده‌ رۆسته‌م، خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كچان)ه‌ كه‌ توانی پله‌ی سێیه‌م(دووباره‌) به‌ده‌ست بهێنێت له‌سنوری كۆیه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه‌ تێكڕای نمره‌كه‌ی (%97)



وێنه‌ی نمره‌كانی (ڕاوێژ قادر) یه‌كه‌می سنوری كۆیه‌ و دووه‌می هه‌رێم





وێنه‌ی نمره‌كانی (اسامه‌ قوباد) دووه‌می سنوری كۆیه‌



وێنه‌ی نمره‌كانی (ڕابه‌ر دلێر) سێیه‌می سنوری كۆیه‌


وێنه‌ی نمره‌كانی (ئاسوده‌ رۆسته‌م) سێیه‌می سنوری كۆیه‌ (دووباره‌)



هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تەق تەق، بەمەرجێك ئاماژە بە سەرچاوەكە بكات!


هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار