زۆربەمان شەوان خەبەرمان دەبێتەوە بەهۆی هەبوونی ئازارێکی زۆر لە ماسولکەی قاچەکانماندا، هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە چین؟

زۆربەمان شەوان خەبەرمان دەبێتەوە بەهۆی هەبوونی ئازارێکی زۆر لە ماسولکەی قاچەکانماندا، هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە چین؟
هۆکارەکانی ئازاری ماسولکەکانی قاچ کردووە کە بریتین لە:
١- نەخۆشی گورچیلەی کورتخایەن
٢- نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن
٣- کەمخوێنی
٤- نەخۆشی جگەر ((Cirrhosis
٥- نەخۆشی پەریزادە
٦- نەخۆشی شەکرە
٧- دەرمانەکانی کەمکردنەوەی فشاری خوێن
٨- دەرمانەکانی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ
٩- شتنی گورچیلە بە ئامێر
١٠- کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا (وشکبوونەوە)
١١- سکچوون
١٢- شەکەتی ماسولکەکان
١٣- نەخۆشی پارکینسۆن
١٤- دووگیانبوون
١٥- نەخۆشی سەوەفان
١٦- زیانگەیاندن بە دەمارەکان
لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێکجار ئازاری ماسولکەکانی قاچ لەکاتی خەودا بەبێ هەبوونی هۆکارێکی زانراو روودەدات.
چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
زۆربەی کات هەبوونی ئەم حاڵەتە جێگەی مەترسیی نییە، بەڵام لە چەند کاتێکدا پێویستە سەردانی پزشک بکەیت بۆ ئەنجامدانی پشکنین:
١- گەر زوو زوو تووشی ئەم حاڵەتە بوویت.
٢- گەر جار لە دوای جار ئازارەکە زیاتر بوو.
٣- گەر بەهۆی ژانی ماسولکەکانەوە نەتتوانی شەوان بخەویت.
٤- گەر بە تێپەڕبوونی کات تووشی پووکانەوە و لاوازبوونی ماسوولکەکانی قاچت بوویت.
٥- گەر هەستت کرد کەمی ڤیتامینێک یان کانزایەکت هەیە.
چەند چالاکییەک بۆ رێگریکردن لەم حاڵەتە:
١- خواردنەوەی ئاوی زۆر بۆ رێگریکردن لە وشکبوونەوە جەستە.
٢- درێژکردنی قاچەکانت یان لێخوڕینی پاسکیل بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەر لە خەوتن.
٣- ئەنجامدانی ئەو راهێنانەی تیایاندا پێویستە قاچت بەرەو سەرت بچەمێنیتەوە.
٤- ئەنجامدانی مەساج بۆ ئەو شوێنەی ئازارەکەی تێدایە بە دەست یان بە سەهۆڵ.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer