پێشبینییەکانی کەشوهەوای تەق تەق بۆ یەکەم رۆژی نەورۆز



لە رۆژانی 20 و 21 -3-2017، کە هاوکاتە لەگەڵ سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز، کەش و هەوای کوردستان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە، لە هەندێ ناوچەی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتیش باران دەبارێت و ئاسمان هەور دەبێت، لە باشووری کوردستانیش بە گشتی ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و لە هەندێ ناوچەش نمەباران دەبارێت.

باشووری کوردستان
لە 20 و 21-3-2017 کەشوهەوای باشووری کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت و ئاسمانی هەندێک ناوچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەی دیکە ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی جیهانی accuweather کە تایبەتە بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا،

 لە 20 -3-2017، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی هەور و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لەنێوان 10-18 دەبێت.

رۆژی 20-3-2017، ئاسمانی تەق تەق به‌گشتی هەور و سارد ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی بارانێكی كه‌م ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له‌و دوو رۆژه‌دا 12 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

لە 21-3-2017،‌ پێشبینی ده‌كرێت كه‌ ئاسمانی تەق تەق زیاتر هەور بێت له‌گه‌ڵ بوونی بارانێكی كەم ، پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 11 پله‌ بێت.


 وێنە: كەش و هەوای شارۆچكەی تەق تەق لە ڕۆژی نەورۆزدا كاتژمێر بە كاتژمێر

2 :وێنە                                                               


 ئامادەكردن: پایان پێشڕەو

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار