بەوێنە.. دوو برا لەناو فڕنێکی ناندا لە شارۆچكەی تەق تەق بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا



لە ناحیەی تەق تەق، دوو برا لەناو فڕنێکی ناندا سووتان و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش لە هەمان ڕووداودا برینداربوون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی سەرلەئێوارە ئاگر لە دووکانێکی نانەوادا کەوتووەتەوە لە ناحیەی تەق تەق و بەوهۆیەوە دوو برا گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات کارێز نامق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوو لەو بریندارانە بارودۆخی تەندروستیان ناجێگرەوە یەکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر کراوە و ئەوەی دیکەشیان دەمارێکی پچڕاوە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.
لەبارەی تەندروستی دوو بریندارەکەی دیکەشەوە وتی، تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سەخت نەبووە.


وێنە:





هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer