کۆتایی هات بەخولی تۆپی پێی شەهید ڕائید ڕێبین وێنەکان و زانیاری زیاتر..

پاش نیوەڕۆی پێنچ شەممە(20)ی(4)ی(2017) لەناحیەی تەقتەق بائامادەبوونی (لیوا نەهرۆ و مام سیامەند و عقید ناهیدە بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ژنان و بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق و میوانانی حیزبی و حکومی دەڤەرەکە)کۆتای هات بەخولێکی تۆپێ کەلەژێرناوی (شەهیدی جوانەمەرگ ڕائید ڕێبین هاشم)لە یاریگای کۆبانی کۆمەڵگای خاڵخاڵان یاری کۆتای لەنێوان(تیپی شەهید شەهریار و شەهید نامیق تاڵەبانی)بەڕێوەچوو.

شایانی باسە خولەکە لەلایان تیپی ئاڵای کوردستانەوە کرابووەوە لەژێرچاودێری( یانەی وەرزشی تەقتەق و یانەی بابەگوڕگوڕ و  ناوەندی وەرزش و لاوان و لیژنەی تیپەمیللیەکان) وەبەسەرپەرشتی (لیوا هاشم) و (عقید محمد نێرەگینی) . 

یاریەکەی بەلێدانی سزا لەبەرژەوەدی تیپی(شەهید نامیق تاڵەبانی) (3)بە(2)کۆتایی هات لەکۆتایشدا لەلایان ئامادەبوانەوە خەڵات بەسەر وەرزشکاران و تیپەسەرکەوتووەکان دابەشکرا.

شایانی باسە (ڕائید ڕێبین لیوا هاشم)ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بووە لە ئیدارەی گشتی هێزەکانی (70) لە(31)ی(3)ی(2015) بەنەخۆشی گیانی سپارد.

ڕاپۆرت ئامانج جمعە











هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار