تەق ته‌ق: بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماتەمینی راگەیاندرا



ئەمشەو یەکشەممە 18ی ئازار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک رایگه‌یاند; بەهۆی داگیركردنى عه‌فرین و كۆمه‌ڵكوژی هاووڵاتیان و تاڵانكردنى سه‌ر و ماڵیان، بڕیاریدا به‌ ڕاگه‌یاندنى ماته‌مینى بۆ ماوه‌ی "سێ ڕۆژ" له‌ سنورى ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كانى تایبه‌ت به‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز


ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق: 
"پرسەی خۆمان ڕادەگەێنین بۆماوەی ٣ ڕۆژ بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی عەفرین و سەرجەم شەھیدانی کوردستان، ھەر بەم بۆنەیەوە ھیچ چالاکیەکی وەک (ئەسپسواری و ماڕاسۆن و پاسکیل سواری ھتد...) ئەنجامنادرێت کە لەپێشتردا ڕاگەیاندرابوو، تەنھا کردنەوەی ئاگر و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان نەبێت،


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لێژنه‌ی باڵای یادی نه‌ورۆز له‌كۆیه‌ ڕایگه‌یاند:
"ئاگاداری خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری كۆیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هۆی داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرین وه‌كو رێز و وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیان و به‌رخودان و به‌رگری شه‌رڤانان بریارماندا به‌ گۆرینی ئاهه‌نگی یادی نه‌ورۆز بۆ نه‌ورۆزی پشتیوانی له‌ عه‌فرین
له‌هه‌مان شوێنی دیاری كراو چه‌ندین چالاكی بۆ پشتیوانی عه‌فرین به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌ دواى 58 ڕۆژ به‌رخودان، سوپاى توركیا و هێزه‌ هاوپەیمانەکانیان توانیان بچنە ناو عه‌فرین و داگیری بكه‌ن و سوكایه‌تى به‌ هێما و خه‌ڵكى كورد بكه‌ن له‌ شاره‌كه‌دا و له‌ هه‌ندێك شوێنیش كۆمه‌ڵكوژییان ئەنجامدا.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار