سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رچاوه‌كانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووكی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 80 هه‌زار هاوڵاتی ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێناگات.
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووك واته زێی خاسی دووباره گرته‌وه، به‌و هۆیه‌وه پڕۆژه‌ی ئاوی خاس له‌ئێستادا ناتوانرێ ئیشی پێبكرێت، چونكه ئاستی ئاوی زێی بچوك زۆر دابه‌زیوه، بۆیه تا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌ڵادزێ وه‌ستاوه.
ناوبراو روونیكرده‌وه، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك هه‌زاران دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی بێ‌ئاو ده بێت و نزیكه‌ی 80 هه‌زار هاوڵاتیش ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێناگات و ماسیه‌كی زۆریش توشی قڕان هاتووه، ده‌بوایه له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌كه به‌نداوێك دروست بكرایه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، به‌داخه‌وه نه‌كراوه.
كاسترۆ مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له رێگه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بكاته‌وه و ناكرێت چیتر ته‌ماشاكه‌ر بن، چونكه ئه‌م فشارانه به‌رده‌وامیان ده‌بێت له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ.
زێی بچووك له سنووری قه‌زای قه‌ڵادزێیه و ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردووش كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئاوی زێی بچووكی گرته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی گه‌ڕانده‌وه.

وێنه
Source - Westganews