کۆیە قەیرانی کەمی ئاو ڕووتێکرد
کۆمپانیای شاڵی کە ئاوی زێ بچوک لە گوندی بۆگدەوە دەگەیەنێتە قەزای کۆیە و لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ مانیان لە کارکردن راگەیاندوەو ئاو نانێرن بۆ کۆیە .
لەو بارەیەوە محمد فەقی بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە رایگەیاند بێ ئەوەی ئاگاداری ئێمە بکەنەوە ئەو کۆمپانیا تورکیە کارکردنیان راگەیاندەوەو بەشێکی زۆری شاری کۆیە یان بێ ئاو کردوە.
ئەو داوای چارەسەری لەبەرپرسان کرد و ووتیشی پێم باشە ھاولاتیانیش ھەڵوێستی مەدەنیان ھەبێ .
ئەو داوای چارەسەری لەبەرپرسان کرد و ووتیشی پێم باشە ھاولاتیانیش ھەڵوێستی مەدەنیان ھەبێ .
بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە ووتیشی ئەو کۆمپانیا تورکیە مانگانە بە ٢٠٧ ملیۆن کاردەکەن و رۆژانەش تەنھا ١٥ کاتژمێر ئاو بۆ شارەکە دابین دەکەن بەڵام بە ووتەی خۆی محمد فقێ دەڵێت ئێمە بە ٧٥ ملیۆن دەتوانین ٢٤ کاتژمێر ئاو بگەیەنینە شاری کۆیە .راشیگەیاند بۆ ئەو مەبەستە پێشنیارییان داوەتە حکومەت و بریارە تاوتوێش بکرێت.
شاری کۆیە لە ناحیەی تەق تەق و گوندی بۆگدەوە ئاوی بۆ دابین دەکرێت بەریوەبەرایەتی ئاوی کۆیەش پێشبینی کردوە ئەمساڵ قەیرانی ئاو لەکۆیە سەخترین بێت کە پێشتر ھاوشێوەی نەبوبێت.