لەسەر شەڕەمنداڵ لە شاری كەركووك، شەڕەتەقە كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و 8 كەسی دیكە برینداربوون.
ھیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30-7-2016، لە گەڕەكی رەحیماوە چەند منداڵێم بەشەڕ هاتوون، دواتر شەڕەكە گەورە بووە و شەڕەتەقەی تێكەوتووە".
عەقید عەبدوڵڵا مەجید، بەڕێوەبەری ئاسایشی رەحیماوە ھەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "بەھۆی تەقەکردن لەنێوان دوو خێزان لە گەڕەکی رەحیماوە، 2 كەس كوژران و 8 كەسی دیكە برینداربوون، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئێستاش رەوشەکە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کۆنترۆڵکراوە".