زۆربەی جگەرەكێشەكان هەوڵی وازهێنان لە جگەرە بەشێكە لە مێژووی ژیانیان، بەڵام گرفتیان ئەوەیە دووبارە تێهەڵدەچنەوە و دەست بە جگەرەكێشان دەكەنەوە. ئەمانە هەندێك رێنمایین بۆ ئەوانەی تازە وازیان هێناوە:
1-دەبێ هاندەری بەهێزت هەبن بۆ بەردەوامی:
زوو زوو بیر لە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی وازهێنان لە جگەرەكێشان بكەوە لە ژیانتدا، ئەوە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز.
2-وەرزش بكەرە فریادڕەس:
كاتێك هاندەرە بەهێزەكەی جگەرەكێشان بەگیرت دێنێ، بەشداریی چالاكییەكی بەسوود بكە، وەرزش لەم بارەدا باشترینە.
3-بیر لە تێچووەكەی بكەوە:
بیر لەو بڕە پارەیە بكەوە كە مانگانە بۆ جگەرەكێشان تەرخانت دەكرد و سوود لە هەمان بڕ وەربگرە بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكی دڵخۆشكەر.
4-هانا بۆ هاوڕێیان ببە:
ئەگەر بە تەنیا بەرگری خواستی جگەرەكێشانت پێناكرێ، داوای هاوكاری لە هاوڕێیانت بكە، میواندارییان بكە و سەردانیان بكە.
5-هاوبەشی ژیانت ئاگاداربكە:
وازهێنان لە جگەرەكێشان لە رۆژەكانی سەرەتادا هاوڕێ دەبێ لەگەڵ زیادبوونی تووڕەبوون و بێ ئۆقرەیی، بۆیە باشترە هاوبەشی ژیانت لەوە تێبگەیێنی و داوای لێبكەی زیاتر رەچاوی باری دەروونیت بكا لەو ماوەیە.
6-سوود لە خواردنی دیكە وەربگرە:
لە رۆژەكانی سەرەتای وازهێناندا بە بەكارهێنانی بنێشت و چوكلێت و شیرینی كەم وزە جێگەی جگەرەكێشانەكە بگرەوە.
7-بۆنی خۆش و هەوای خاوێن:
هەناسەدان لە هەوای كراوە و بۆنە خۆشە سرووشتییەكان، هاندەرن تاكو نەگەڕێیتەوە بۆ بۆنی نەخوازراوی جگەرە.
8-یۆگا یارمەتیدەرە:
كاتێك نیكۆتین لە جەستەی جگەرەكێشدا نامێنێ، ئەو هەستە خەیاڵپڵاوییەی ئارامیی كە نیكۆتین درووستیكردبوو كۆتاییدێ، بۆیە باشترە لە رێگەی ئەنجامدانی یۆگا ئارامی راستەقینە بەدەستبهێنی.
9-لە قەڵەوبوونێكی كاتی نیگەران مەبە:
دوای وازهێنان لە جگەرەكێشان، ئارەزووی خواردن زیاددەكات، بۆیە ئەگەر وەرزشی پێویستت ئەنجامنەدابێ، دوورنییە هەندێك كێشت زیادبكات
رووداو-DW
عبدالله ئهنوهر
.