لەگەڵ بەرەوپێشچوونی جیهاندا چەندین ئامێر دروستكراون كە وا لە مرۆڤ دەكەن چیتر خۆیان هیلاك نەكەن بۆ كاری ڕۆژانەیان، نەوەیەكی تەمەڵ دروستدەبن كە هەرگیز نایانەوێت خۆیان بڕەنجێنن بۆ كاركردن، بەڵام ئەم ئامرازانەی لەم بابەتەدا دەیبینن دەبنە مایەی سەرسوڕمانی هەمووان، لەبەرئەوەی لێرەدا چینێكی تەمەڵ دەبینین كە تەنانەت نایانەوێت ناو جێگاكەیان جێبهێڵن، هەربۆیە ئامرازی لەو شێوەیەیان دروستكردووە.
- چیتر پێویست ناكات دەستەكانت بجوڵێنیت لەكاتی بەكارهێنانی مقەستدا، تەنها پەنجە بە دووگمەیەكدا بنێ، ئیتر خۆی كارەكەت بۆ ئەنجام دەدات.
- بۆ ئەوانەی كە سەگیان هەیە، بەڵام تاقەتیان نییە تۆپیان بۆ هەڵبدەن تاوەكو كەمێك ژیریان بكەن، ئەم ئامێرە تەنها تۆپەكەی تێبكە خۆی هەڵیدەدا.
- لەبەرئەوەی هەرسێ دووگمەی ‘Ctrl, Alt, delete لەیەكەوە دوورن و پێویستی بە بەكارهێنانی دوودەست دەبێت، بۆیە ئەم داهێنانە سەرسوڕهێنەرە بەكاربهێنە.
- لەڕێگەی ئەم داهێنانەوە بە یەك هەنگاو مۆز كەرت بكە، لەبەرئەوەی كەرتكردنی مۆزێك ڕەنگە چوار كاتژمێری پێبچێت.
- بۆ تەمەڵەكان، ئەمانە لەپێبكەن لەناو ماڵدا، لەگەڵ ڕۆیشتنتدا زەویەكەش پاك دەكاتەوە.
- یان ئەركی پاككردنەوەی ماڵەكەت بە منداڵەكەت بسپێرە.
- كار لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بكە، ئەمە مانای ئەوە نییە خۆت هیلاك بكەیت، تەماشای ئەم مێزە بكە.
- پێویست ناكات سەرت بەرزبكەیتەوە، ئەم چاویلكەیە تیشكەكان دەشكێنێتەوە بۆناو چاوت و بەو جۆرە كتێبەكە دەبینیت.
- ئەم تەمەڵە جۆرە بۆینباخێك لە مل دەكات كە ئەگەر هاتوو لەشوێنی كارەكەی خەوی هات ئەوا دەتوانێت وەك سەرین بەكاریبهێنێت!
- ئەم ئامرازە لەكاتی شەڕە بەفردا بە ئاسانی و بێ هیلاك بوون تۆپەڵت بۆ دروستدەكات!