سهرچاوهيهكى نزيك و ئاگادار لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئاشكرای كردووە، كه باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەندێك راپۆرتی ئامادەکردووە، بە وردەكارییەوە باس لە سهروهت و سامانی سەركردە و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان دەكات و زۆرینەیان ئەو سامانەیان لە پاش پرۆسەی ئازادی عێراق پێكەوە ناوە.
زنيارييهكانى ئهو سهرچاوه نزيكهى باڵوێزخانهى ئهمهريكا كهبووهته جێگهى باس و خواسى ميديا عێراقييهكان، باسيلهوه كردووه بە پێی ئەو راپۆرتانە، سامانی چەند سەركردەیەكی عێراقی نزیكبۆتەوە لە (700) ملیار دۆلاری ئەمریكی، ئەمە جگە لە سامانی نەگوازراوەی وەك موڵك و زەوی مۆڵی بازرگانی كۆمپانیاكانیان.
هاوكات لهگهڵ ئاماژە بە سامانی سەركردە عێراقییەكان، ئهو سهرچاوهيه باس له سامانى بهرپرسه كوردهكايش دهكات و دەڵێت: سەركردە كوردستانییەكان خاوەنی زۆرترین بڕە داهاتن و سامانەكانیان پێكەوە (300) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووه، كە (5) سەركردەی كوردی پێكەوە خاوەنی (200) ملیار دۆلارن و (10) سەركردەی دیكەش پێكەوە سامانەكانیان لە (100) ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە.
بهپێى زانيارييهكانى سهرچاوهكه، دەوڵەتی یاسا پلەی دووەمی هەیە و سامانی (24) سەركردەی ئەو لیستە نزیكی (210) ملیار دۆلارە، ئەمە جگە لە سامانی سەركردەكانی ئەنجومەنی باڵا و رەوتی سەدر و حزبە بچووكەكانی دیكەی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی كە بە نزیكەی (100) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
هەروەها (25) سەركردەی سوننەكان لە پەرلەمان و حكومەت، پێكەوە (180) ملیار دۆلاریان هەیە، لە نێویاندا بە تەنها ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق خاوەنی (24) ملیار دۆلارە.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات نزیكی (60%)ی بەرپرسە عێراقییەكان ئامادە نین سامانی خۆیان بۆ لیژنە تایبەتمەندەكان ئاشكرا بكەن، لە پاش جێهێشتنی پۆستەكانیشیان ئامادەی ئەوە نین ئەستۆپاكی خۆیان رابگەیەنن لەوەی كە مامەڵەیان پێوەكردووە لە پارە و كەلوپەلی دەوڵەتی.
بهوتهى سهرچاوهكه،سامانی زۆرى بەرپرس و حيزبە عێراقییەكان تا ئێستا رێگر بووە لە دەركردنی یاسای حيزبەكان، كە لە بەندێكیدا باس لەوە دەكات، دەبێت حيزبەكان سەرچاوەی دارایی خۆیان بۆ حكومەت و دەزگای دادوەری ئاشكرابكەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، باڵیۆزی ئەمریكا بەم زووانە ئەو راپۆرتە بە وردەكاریەكانییەوە بۆ ڕای گشتی ئاشكرادەكات، ئەویش لە پێناوی كۆتایی هێنان بەو مۆدێلە سیاسیەی كە سەركردە عێراقییەكان لە حوكمدا پەیڕەوی دەكەن. و ناو و پلەو پۆستەکانیشیان رادەگەیەنێت.
- لڤین