ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى 9 بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى راده‌گه‌یه‌ندرێت




سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى تایبه‌ت راگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى ته‌مموزى 2016 ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى 9 بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى له‌لایه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ه‌وه‌ ئاشكرای كرد و وتی "به‌دڵنیاییه‌وه‌ بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى 9 بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى له‌لایه‌ن د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رابگه‌یه‌ندرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ بۆ دواڕۆژ وتیشى "كاتژمێر 12:30ى ئه‌مڕۆ دوای راگه‌یاندنی نمره‌كان، له‌لایه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ رێز له‌قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانى 9ى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى ده‌نێرێت و هه‌موویان بانگهێشتكراون بۆ وه‌زاره‌ت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ تایبه‌ته‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كان ئاگادارى یه‌كه‌مه‌كانى پۆلى 9ى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاماده‌بن تاكو رێزیان لێ بندرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایده‌كات، ئێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تایبه‌ت به‌ شێوازو میكانیزمى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌ر ئه‌مڕۆ دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان رێز له‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ده‌نێرێت.

لە دوای گەڕاندنەوە نمرەکان قوتابیانش دەتوانن لەم ماڵپەرە نمرەکانیان وەربگرنەوە: 
http://www.azmoonakan.org

دواڕۆژ

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار