بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا بکات.
ئەمڕۆ ١٢ی تەموزی ٢٠١٦، وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک وەزیری پەروەردە کۆنفرانسێکی هەواڵی ئەنجام دەدات و تیایدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی ئاشکرا دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەنجامەکان تەواوبوون و لە ڕۆژانی نێوان دووشەممە تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا ئاشکرای دەکەن بۆ خوێندکاران.
NRT