ئەو کەسەی کادیرەکانی کۆمەڵی داوە بەگرتن لەسەر بون بە پاراستن لە کۆمەڵ دەرکراوە





ئەو کەسەی کادیرەکانی کۆمەڵی داوە بەگرتن لەسەر بون بە پاراستن لە کۆمەڵ دەرکراوە
ئەوکەسەی کە لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراو دانی بەوەداناوە نارنجۆکی هەڵداوەتە کەناڵی ڕوداوی سەربەپارتی ، پێشتر ئەندامی کۆمەڵ بووە و لەسەر بون بە پاراستن لە کۆمەڵ دەرکراوە.

بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست کەوتووە، ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەرکەناڵی ڕوداوی سەربەپارتی یەکەمجار کەسێکی دەستگیرکردوە بەناوی(ڕێبوار وریا) دواتر لە ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

هەربەپێی زانیارییەکان ، ڕێبوار وریا لەیەکەم شەوی دەستگیرکردنەکەیدا ناوی دوو کادیری کۆمەڵی ئیسلامی داوە کە پێشتر هاوڕێ و هاوپۆلی خۆی بوون دۆستایەتییەکی کۆن هەبووە لە نێوانیاندا.

زانیارییەکاندا ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، دوابەدوای لێکۆڵینەوەی یەکەم ، ڕێبوار وریا لە دانپێدانانەکەیدا ناوی هەریەکە لە(سەعدی مستەفا)کە پیشەی ئەندازیارە و کارگێری مەڵبەنی سێی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی و ناوی (سەرهەد)کە بەرپرسی قوتابیانی کۆمەڵی ئیسلامییە لە هەولێر ئاشکرا دەکات و دواتر ئاسایش هەردوو کادیرەکەی کۆمەڵی ئیسلامی لە دووکاتی جیاوازدا دەستگیر دەکات.

لەبەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە ، ڕێبوار وریا تا ساڵی 2010 کادیری کۆمەڵی ئیسلامی بووە بەڵام ماوەی شەش ساڵە لە کۆمەڵی ئیسلامی دەرکراوە بە تۆمەتی بوون بەئەندام لە پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە دەست لڤین کەوتووە ، ڕێبوار وریا دانی بەوەدا ناوە کە ئەو ئەنجامدەری کارەکە بووە و دوو کادیرەکەی کۆمەڵ هاوکاریان کردوە بەڵام تا ئێستە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر نەخراوەتە بەردەم بەرپرسانی کۆمەڵ کە بەڵگەی تێوەگلانی کادیرەکانیان بن لەو سیناریۆی کە هێرشکرایە سەر کەناڵی روداوی سەربەپارتی.
لڤین


هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار