پیشەی سەرتاشی لە تەق تەق



پیشەی سەرتاشی لە تەق تەق
ئەم پیشەیە كۆنەو لە دێر زەمانەوە مرۆڤ بە گوێزانی قەمیش سەری سفركردووە ، یەكەم كەس كە لە تەق تەق ناسرابێت و سەری چاككردبێت مام (سلێمان تورك)بووە ، كە ئەو كات چایخانە نەبووە لە بەردەرگای مزگەوت ئەم پیشەیەی دەكرد ،قەمیشێكیان شەق شەق دەكرد و موسێكیان بەسەری قەمیشەكە دەبەست و لە شێوەی گوێزان سەریان پێ پاك دەكردوە ، دوای مام تورك، مام سلێمانێكی تر كە ناوی (سلێمانی عەلی عەزیزە) دوای كاری كرێكاری و شاگردی چایخانە و كاری كشتوكاڵی دەبێتە سەرتاش لە ساڵی 1951 كە ئەو كات دووكانی نەبووە لە بەردەم چایخانەی تەق تەق سەری خەڵكی چاك دەكرد ، ساڵی 1963 دوكانێك دەگرێت لە شوێنی گەراجی كۆنی تەق تەق، خاوەنی دوكانەكە مام حەوێزی كوێخا ڕەشید بووە بە (750)فلس داویەتی بەكرێ و دواتر كرێیەكەی بووە بە (1،500) یەك دینار و پێنج سەد فلس ، جگە لە سارچاكردن ئەو كات خەڵكی گوندەكان بەتەنەكە نەوتیان لە محمد صۆفی دەكڕی ئەویش سەری تەنەكەكەی بۆ لەحیم دەكردن بۆ ئەوەی نەوتەكە نەڕژێ، كرێی سەرچاككردنی ئەو كات زۆر كەم بوو هەندێك جار یەك هێلكە وەردەگیرا ، ساڵی 1967 – 1970 لەگردی بانە ڕەقە (ڕەبیەی پۆلیسی لێبووە ، سلێمان عەلی بە كەر و تێركە ئاوی بۆ بردوون هەر لەوێش سەری چاكردون ، جاری وا هەبووە زوتر سەری پێشمەرگەی لە دۆڵی عروزە چاكردووە وەك ( حاجی حمەزیاد و حمید كریم و حسێن حمەدەمین ...هتد) ساڵی 1973 لە كارەبای تەق تەق دامەزراوە پاش دەوام هەر كاری سەرچاكردنی كردووە، تا ساڵی 1985 بەردەوام بووە ، دواتر كوڕەكانی هیدایەت و سەرهەد دەبن بە وەستایەكی كارامە و شارەزایی سەرتاشین .



وێنەیەكی سلێمان علی حەلاق

سەرچاوە - تەق تەق ،پەلكە زێرینەی كەنار زێی بچووك

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری قەزای تەق تەق، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات   


هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار