پاش بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ڕفاندنی کچێکی تەمەن (17)ساڵ لە تەق تەق کەبووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی بەتایبەت لەنێو خێزانەکان و کچاندا ، سەرتاپای ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوە و دورە لەڕاستیەوە ، خۆشبەخانە هێزە ئەمنیەکان توانیویانە ئەرکی خۆیان زۆر بەباشی ڕابپەڕێن و ئەمنیەتی شار کۆنتڕۆل بکەن و ڕێگربن لەهەر ڕووداوێک کە ببێتە مایەی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی شار ، بۆیە با هاوڵاتیان دڵنیابن و بە ئارامی کارەکانیان ڕاپەڕێنن و بە ئارامی بنون و گوێ بەو پڕوپاگەندانە نەدەن کە ئامانجیان تێکدانی ئارامی و ئاسایشی شارەخۆشەویست و سەربەرزەکەی تەق تەقە ، داواکاریشم هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بکەن و لەکاتی بینینی هەرشتێکی گوماناوی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان پێوەبکەن.
ڕەمک ڕەمەزان
بەڕێوبەری ناحیەی تەق تەق