هێواش هێواش پەلە مەکەن


ئومێد خۆشناو

له‌گه‌ڵ دەسپێک وهەوڵە سەرەتایەکانی کودەتاکەی وڵاتی تورکیا، لەم وڵاتەی خۆمان،یه‌که‌م کاریگه‌ری له کوردستان هەستی پێکرا،قەرەباڵغ بوونی وێستگه‌کانی بەنزین بوون!.

هەڵبەت هەر لەوەبگەڕێن کە،فیس بووک نشینەکانیش بوونه سیاسی وشرۆڤەکاروچەندین تحلیلی جۆراوجۆریان کرد،کەچی ئێستا دوای چه‌ند سعاتێک له کودەتاکە،سەدا نەوەتی ٠/٩٠تحلیل وشرۆڤەکانیان بوو بە هیچ وهەڵە!.

ئەوەی باشە ئەنجامی کودەتاکە،بەر لە ڕۆهەڵاتن وەدیارکەوت،ئەگینا ئێستا بازاڕەکانمان قەرباڵغی وقەیرانی نەبوونی گەنم،شەکر،ڕۆن،فاسولیا،سابوون وتایتیشی لێدەهاتا ئارا،خەڵک خەمی زگی دەبوو،بازرگانە چاو چنۆکەکانیش خەمی گیرفان.
خۆ ئەگەر دروست وتەندروستمان دەوێت باشترین کار بۆ ئێمەی خەڵک وسیاسیەکان وشرۆڤەکارانی کوردستان بریتی بوو لە گەڕان بەدوای چه‌ند پرسیارێک وه‌ک:

*ئەرێ ناسنامەی کودەتا چیەکان چیە؟
*ئەرێ کودەتا چیەکان چۆن لەباشووری کوردستان دەڕوانن و بۆ دۆزی گەلی ئێمه لەباکوور چیان پێیە؟
*ئەرێ بەرژەوەندی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێستای تورکیا چیە وپاش کودەتا کە چی لێدێت؟
*ئەی لێکەوتەکانی کودە تاکە،دەربارەی وڵاتی ئێمە چی دەبێت؟.

ئەمانە وچەندین پرسیاری جدی تر پێویست بوون،نەک بەنزین وتحلیلی هەڵە وپاشان پەشیمان بوونەوەو لادانی پۆستەکەت.
هەرچەند ترسی زۆرم هەیە هەمان ئه‌و شرۆڤەکارو سیاسیە فیس بووک نشینانە،ئه‌و بابەتەی من بە لایەنداری بۆ حکومەتەکەی ئەردۆغان لەقەڵەم بدەن،وەلێ ئه‌وه‌ی من باسمکردوە هیچ لایەنداریەک نییه جگه لەباسکردنی واقعێک،ئەگەرنا لایەنداری ئێمه لەو شوێنەیە کە،بەرژەوەندی دۆزی کوردستان وئارامی وخۆشگوزەرانی وئازادی وکیانی کوردستانی لێبت....

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار