زیاتر تەشەنە دەکات


-ئامانج جمعە

سەر لەبەیانی هەینی (2016-7-14) لەسنوری ناحیەی تەق تەق لەبانوی تاڵەبان ڕێژەیەکی زۆر (سیسرک) بڵاو بووەوە بەهەمان شێوەی چەند ناوەچەیەکی کوردستان ، بەوتەی شایەت حاڵێک لەسەر لەبەیانی ئەو ڕۆژەوە چەند لایەنێکی پەیوەندی داری ئاگادار کردۆتەوە بەڵام کەس بەدوا داچوونی بۆنەکردووە تا ئەوکاتەی بەڕێوبەری پۆلیس (مقدم سالح)ی ئاگادار کردۆتەوە بەڕێزیشیان بەزووترین کات لایەنی پەیوەندیداری هێنایە سەرخەت و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کۆیەش بەدەرمانی قڕکەری حەشەڕات لەناوی بردن ، جێگای ئاماژەیە تا ئێستا نازانرێت هۆکاری زۆربوونی ئەو جۆرە حەشەڕانە بۆچی دەگەرێتەوە وە ئایە دەستی ئەنقەستی لەپشتە یان نا چونکی هیچ شایەت حاڵێک نیە بینیبێتی لەفڕۆکە یان بەهەرجۆرێکی تر لەو شوێنانە بڵاو کرابێتەوە .
شایانی باسە لەلایان ئەو هاوڵاتیانەوە پوش و پاوان و قەسەرەکان سوتێنرا بۆ لەنابردنی بەڵام هیچ سودێکی نەبوو تا ئەوکاتی لیژنە تەندروستیەکە گەیشنە شوێنەکە"


وێنە




# ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەق تەق"

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار