میسی بڕیارى گەڕانەوە دەدات

میسی بڕیارى گەڕانەوە دەدات

مارسێلۆ داندریاى پزیشکى تایبەتى هەڵبژاردەى تۆپی پێى ئەرجەنتین ئاشکراى کرد، میسی دەگەڕێتەوە پێکهاتەى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى و لەمۆندیالى 2018ی روسیا بەشدارى دەکات.
پزیشکەکەى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین تەئکیدی کردەوە، میسی ئەرجەنتینى خۆش دەوێت و بەزووی بڕیارى گەڕانەوە دەدات.
وتیشی: پێویستە لەم ماوەیەدا فشارەکان لەسەر ئەستێرەکەى تۆپی پێى ئەرجەنتین کەمبکرێتەوە، چونکە لەئێستادا میسی بارى دەرونى جێگیر نیە و بەهۆى شکستى هەڵبژاردەکەیەوە کاریگەرى زۆر لەسەر ژیانى دروست بووە.
مارسێلۆ داندریا لەکۆتایدا تەئکیدی کردۆتەوە، میسی بۆ مۆندیالى 2018 رابەرایەتى ئەرجەنتین دەکات و جارێکیتر هەوڵەکانى بۆ بردنەوەى نازناوێکى گەورە لەگەڵ ئەرجەنتین دەستپیدەکاتەوە.

NRT

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار