بەهۆی گەرماوە لە هەڵەبجە گەنجێک گیانی لە دەستدا


گه‌نجێكی‌ دانیشتوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ئەمڕۆ لە گوندی گریانەی سەر بەپارێزگاكه‌، لەكاتی ئیشی بنێشت کردن، خۆر دەیباتەوەو پاشان گیان لەدەست دەدات. به‌رزان عوسمان وته‌بێژی‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ KNN راگه‌یاند دوای‌ به‌دوداچونیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ به‌هۆی‌ هیچ رووداوێكی‌ تاوانكارییه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستنه‌داوه‌، وتیشی‌ "به‌هۆی‌ كاركردنی‌ زۆر‌و به‌رزی‌ پله‌ی‌ گه‌رماوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌". گه‌نجه‌كه‌ ناوی‌ به‌رێز مه‌نسوره‌‌و له‌دایكبوی‌ 1993یه‌‌و خوێندكاری‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دینه‌. له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ له‌پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، توێكاری‌ بۆ ته‌رمه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت. 

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار