ڕەنگە زۆرمان ئەو پرسیارە بەخەیاڵماندا هاتبێت و زۆریش هەبن بەلایانەوە گرنگ نەبێ، بەڵام ئاخۆ دەبێ هۆكار چی بێ زۆربەی هەرە زۆری گشت هێماكانی هاتوچۆ رەنگیان سوورە. نەك هەر ترافیك لایتەكان كە رەنگی سوور و سەوز و زەردیان بۆ بەكارهاتووە، بەڵكو گشت هێماکانی لادانی كاتی، خلیسكان،پێچ، هەڵكەندن،....هتد، گشتیان رەنگی سووریان تێدا بەكارهاتووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەمانە دەگەڕێتەوە. یەكەم: زانایانی فیزیا دەڵێن، رەنگی سوور رەنگێكی بەهێزە و دوكەڵ و تەمومژ كاری تێناكات و لە كەشوهەوا و دۆخی نالەباریشدا، لە دوورەوە دەتوانرێ ببینرێ. دووەم: زانایانی بیۆلۆجیا ئاماژە بەوە دەكەن، كە رەنگی سوور، رەنگێكی هۆشیاركردنەوەیه، چونكە زیندوویەتی و زەقی زۆری تێدایە. سێیەم: هاوكات رەنگی سوور بەرەنگی مەترسیداریش دادەنرێ، چونكە هەریەك لە ئاگر و خوێن سوورن، بۆیە دانانی ئەم رەنگە هۆشداریدانە بە شۆفێرەكان لەكاتی بینینی هێما سوورەكان، بزانن مەترسی هەیە و پێویستە وریا بن.
باخچە