چیرۆکی ئەو پێشمەرگەی بەردەم چێشخانەکەی کاک سەردار لەتەق تەق ناخی هەژاندم!
کاک جمعە محمد کانی لەلەیی دەڵێت سێشه‌ممه‌ی رابردوو به رێكه‌وت به‌لای چێشتخانه‌ی كاك سه‌رداردا تێپه‌ریم کە لەسەر ڕێگای سەرەکی(کەرکوک ـ تەقتەق)ە کەپێشمەرگە پێیدا تێدەپەڕێت بۆ دەوام و ماڵ، پێشمه‌رگه‌یه‌كم بینی كه به ته‌نها به‌دیار كۆسته‌رێكه‌وه دۆش دامابوو منیش لێ ی نزیك كه‌وتمه‌وه‌و پێیم گوت : كاكه هه‌ستت پێ ده‌كه‌م كه گرفتێكت هه‌یه پێم خۆشه هاوكاریت بكه‌م له چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كه‌ت ؛ ئه‌ویش به مه‌لولیه‌وه گوتی كێشه‌م نیه ؛ منیش وازم لێ نه‌هێنا و گوتم كاكه من خه‌لكی ئه‌م شاره‌كه‌م و ناهێلم برۆی تا گرفته‌كه‌ت پێم نه‌لێ ی ئه‌ویش یه‌كسه‌ر فرمێسك له چاوانی هاته خواره‌وه‌و گوتی هاورێكانم چونه‌ته ئه‌و مه‌طعه‌مه بۆ نان خواردن به‌لام من پاره‌م پێ نه‌بوو تا بچم نان بخۆم ؛ هاورێیان باوه‌ر بكه‌ن ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به كوڵ ده‌گریاو هه‌نسكی ده‌دا ؛ یه‌كێك له هاورێكانی گوتی زۆر هه‌ولماندا له‌گه‌لمان نه‌هات بۆ نان خواردن .
باوه‌ر بكه‌ن به ده‌ستی خۆم نه‌بوو ده‌ستم كرد به گریان و به زۆر بردمه ناو مه‌طعه‌مه‌كه‌و نانم بۆ كری ؛ دواتر پێشمه‌رگه‌كه گوتی من خه‌مم خۆم نیه به‌لكو خه‌می منداله‌كانمه كه ده رۆژه یه‌ك دیناریان له‌به‌ر ده‌ست نیه تا خۆیانی پێ بژێنن و ته‌نانه‌ت كه‌س قه‌رزیشیان ناداتێ .
براینه پێشمه‌رگه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی به‌شی ژیانی ناكات ئازووخه‌كه‌یشی ئێكسپایره‌و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی بێ ویژدانی ناو وه‌زاره‌ت خواردنی به‌سه‌رچویان بۆ ده‌كرن تا برێك پاره‌ی ئازووخه بخه‌نه باخه‌لیان!