ڕاستیەکەی بزانە؟
بەهیچ جۆرێک فڕۆکەکان ئەوکارەیان نەکردووە؟
پاش بڵاو بوونەوەی دەنگۆی فڕێدانە خوارەوەی (سیسرک)لە ناحیەی سێگرکان ڕاست دەرنەچوو چونکی تا ئێستا هیچ کەسێک ئەو هەواڵەی پشت ڕاست نەکردۆتەوە بەدوری (100) مەتر لەو نزیکە چەندین ماڵ و جوتیار و هاوڵاتی لێیە هیچ کامێکیان دەڵێن نەمان بینیوە لەفڕۆکەکە هیچ شتێک هەڵبدرێتە خوارەوە وە فڕۆکەکانیش چەند کیلۆمەترێک لەدوری ئەو شوێنەوە تێپەڕبوونە نەک بەئاسمانی هەمان شوێن .
لەدرێژەی لێکۆلینەوەکان بۆ گەیشتنە ئەنجام :ـ پرسیارمان لە چەند هاوڵاتیەک کرد کەخەریکی جوتیاری بوون سەبارەت بەبوونی ئەو جۆرە(سیسرکە) بەو جۆرە دوان :ـ ئەوجۆرە (سیسرکە)نامۆنیە ئێمە ڕۆژانە بەرچاومان دەکەوێت لەناو سەوزەو میوەکان بەڵام بەڕێژەیەک کەم نەک بەم جۆرە .
سەبارەت بەو جۆرە (سیسرکە) شارەزایەکی ئەو بوارە دەڵێت:ـ ناوە زانستیەکەی(cricket)یە ئەم سيسركە (صرصر الحقل) بەماوەی(3-2) مانگ جاريك دەورەى حياتى دووبارە ئەبێتەوە واتا زياد ئەكات .... وە لە شێوێنێکی وەک (لم یان زەلکاوەکان) مەیەکان (100-50) هێلکە دادەنێن بەماوەی (15بۆ 20)ڕۆژ گۆرانکاری بەسەر ئەو هێلکانەدێت و دواتر پێدەگەن.
ئەوەی جێگای سەرنج و ئاماژەپێکردنە لەکاتی سەردانکردنم لەدوری (100)مەتر لەو شوێنەی کە (سیسرکەکان) بڵاو بوبونەوە کۆتای زێرابی ناحیەی سێگرکان بوو کەوەک زەلکاوی لێهاتبوو ، هەر ئەویش بوو هۆکاری بڵاو بوونەوەی ئەو ڕێژە زۆرە (سیسرک)ە ، بەنمونە ئەگەر پێش مانگێک (100) دانە لەو جۆرە (سیسرک)ە لەو شوێنەدا هەبووبێت هەریەکێکیان لەجیاتی(100) هێلکە گریمان(80) هێلکەی کرد ئەوە لەکۆتای دا دەبێتە هۆی دروست بوونی(8000) دانە سیسرک ! وەگەریش ئەو ڕێژەیە تەشەنەبکات و زیاد بکات پاش سێ مانگی تر چی ڕوودەدات!
جێگای ئاماژە و دەست خۆشیە پاش ڕژاندنی دەرمان لەلایان بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کۆیە (سیرکەکان) لەناو چوون"
©ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنووس (ئامانج جمعە) .