مەلابەختیار: کە مام جەلال کەوتەوە زمان لێی بپرسن کێ دامەزرێنەری یەکەم شانەی یەکێتییە



كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەحادای سەركردەكانی حیزبەكەی كردو خۆی بەدامەزرێنەری یەكەم رێكخستنی یەكێتی دانا لەناو هەرێمی كوردستان.

مەلا بەختیار،كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  لەمیانی وتارێك راشیگەیاند، كە ئەوكاتەی یەكێتی دامەزراوە لەحەفتاكانی سەدەی رابردوو، یەكەم كەس بووە رێكخستنی بۆ یەكێتی دروستكردووە لەناو شاری سلێمانی، بۆ ئەوەش تەحەدای بەرپرسەكانی حیزبەكەی كرد بتوانن رەدی بەنەوە.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەخنەی لەهەندێك لەسەركردەكانی ئێستای حیزبەی گرتوو راشیگەیاند ئەگەر ڕۆژێك باسی سەركردە سیاسی‌و سەربازییەكانی ئێستاتان بۆ بكەم لەوكاتە چۆن بوون سەرتان سووڕدەمێنێت.

باسی لەوەشکرد" کە مام جەلال کەوتەوە زمان لێی بپرسن کێ دامەزرێنەری شانەی یەکێتییە".


                                       ڤیدیۆ


هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار