حکومەتی ئەمریکا، بڕی 400 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ پێشخستنی ئینتەرنێتی 5G



رۆژی هەینی نوسینگەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە حکومەتی ئەمریکا بڕیاری داوە کە بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەرخان بکات بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونی تەکنەلۆژیای 5G بۆ ئینتەرنێت و ئەنجام دانی توێژینەوەی زیاتر لە دەزگاکانی سەرپەرشتیارانی زانستی.
ئەم بڕە پارەیەش تەرخان دەکرێت بۆ هەم ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی حکومی هەم کۆمپانیاکانی بواری پێشخستنی ئینتەرنێت وەک هەریەکە لە گەورە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئێنتڵ و ڤێرزۆن ،،،،هتد ، بۆ زیاتر کار کردن لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە.
خزمەت گوزاری تەکنەلۆژیای 5G خێراییەکەی سەد ئەوەندەی ئینتەرنێتەکانی ئێستایە وەک 4G.
لە رێگای ئینتەرنێتێکی 5G دەتوانی فیلمیکی فوول HD لەماوەی پێنج چرکەدا دابەزێنی،

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار