ڕۆژانه ڕووداوه‌كانى ڕزگاكردنى گه‌شتیاران له خنكان له زێى بچوك و ده‌ریاچه‌ى ته‌ق ته‌ق له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئایا پاڵه‌وانى پشت ئه‌م ڕزگاركردانانه كێن؟ خێزانى گۆران موبارەک عەزیز یه‌كێكن له‌و خێزانانه‌ى كه ده‌كرێت به پاڵه‌وان پش به‌شێك له ڕووداوه‌كانى ڕزگاركردنى گه‌شتیارانى دابنرێن له خنكان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه خنكاوه‌كان.
خێزانى گۆران موبارەک عەزیز كه ژماره‌یان 15 كه‌سه و سه‌رجه‌میان دانیشتوى قه‌زاى ته‌ق ته‌قن تیمێكى خێرخوازییان دروستكردووه به مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌له ده‌ریاچه‌ى دوكان و زێى بچوكدا ده‌كه‌ونه ئاوه‌كه‌وه و ئه‌گه‌رى خنكانیان هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ده‌رهێنانه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه له‌ئاوه‌كه‌دا ده‌خنكێن.
گۆران موبارەک عەزیز، سەرپەرشتیاری تیمه‌كه له‌باره‌ى چیرۆكى خێزانه‌كه‌یه‌وه به دواڕۆژى ڕاگه‌یاند :"وەک تیمی مەلەوانی خۆبەخش لە سەر زێی بچوک دەستبەکاربوین بە ئاگاداری ئیدارەی ناحیەکە".
وتیشی :"لە ئێستا لە پانزە ئەندام پێکهاتوین کە هەموومان ئەندامی یەک بنەماڵەین و ماڵمان نزیکە لە سەر زێی بچوک و خەڵکی ناحیەی تەقتەقین".
له‌باره‌ى شێوازى كاره‌كانیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیارى تیمه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد :"سەرجەم کەلوپەل و پێداویستیەکانمان لەلایەن خەڵکی دڵسۆزی سنورەکە بۆ دابینکراوە کەجێگای ڕێز و سوپاسە، ئێمەش بەردەوام ڕۆژانی هەینی و پشووەکان لە زێی بچوکدا دەسوڕێینەوە تا گەشتیاران توشی روداوی نەخوازراو نەبن و هەماهەنگیمان لەگەڵ تیمی مەلەوانی تەق تەق دەبێت".
گۆران موبارەك، ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان ئامادەن لەهەر شوێنێک لە هەرێمی کوردستان حاڵەتی خنکان هەبێت بڕۆن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی وەک ئەرکێکی مرۆیی ژمارەی مۆبایلەکەشی بڵاوکردەوە بۆ ئەو مەبەستە (07501354342).

وێنە
-دواڕۆژ