کارمەندانی کێڵگەی نەوتی تەق تەق لە کۆیە دژی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی کێڵگەکە گردبوونەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، نزیکەی ١٥٠ کارمەندی کێڵگەی نەوتی تەق تەق گردبوونەوەی ناڕەزاییان کرد دژی کەمکردنەوەی موچەکانیان بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥.
هەروەها وتیشی، ئەو کارمەندانە داوا دەکەن کە بەڕێوەبەرایەتی کێڵگەکە بڕیاری کەمکردنەوەی موچەکانیان هەڵوەشێنێتەوە، یاخود پێداچوونەوەی تیایدا بکات.
بەپێی زانیارییەکان، ناڕەزایی ئەو کارمەندانە لە بڕیارەکە ئەوەیە کە کەمکردنەوەی موچەکە بەڕێژەی لەسەدا ٢٥ سەرجەم کارمەندەکان دەگرێتەوە لەکاتێکدا کارمەند هەیە موچەکەی حەوت ملیۆنە، بەڵام لەلایەکی ترەوە کارمەند هەیە کە ٨٠٠ هەزار دینار وەردەگرێت و ڕەوچاوی ئەوان نەکراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی وت، نوێنەری کارمەندەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری کێڵگەکە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ کێشەکە.
-NRT