لە کۆمەڵگای خالخاڵان (4)منداڵ پێکەوە لەدایک بوون



لە کۆمەڵگای خالخاڵانی سەر بەناحیەی شوان لە (قەڵاتە) (4) منداڵ پێکەوە لەدایک ئەبن (1)کچ و (3) کوڕ ، کوڕەکان بەناوەکانی (کۆمار و کۆسرەت و ئادەم) کچەکەش بەناوی (بڵێسە) ...

خۆشبەختانە تەندروستی منداڵەکان باشە ئیستا تەمنیان(3) مانگە ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەقتەقیش یەکەم کەس بوو کەبەسەریانی کردەوە.

سەنگەر بایز باوکی منداڵەکانە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆیە لەبەرەکانی جەنگ دەوام دەکات و خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێت لەدایک بوونی ئەو (4)منداڵە وەبەدیاریەکی خودای دەزانێت چونکی لەدەسەڵاتی مرۆڤ دانیە .

شایانی باسە جگەلەو (4) منداڵە خاوەنی کوڕ و کچێکی تر بەناوەکانی(فریشتە) و (ئاکام) ...

ئێمەش هیوای تەمەندێژی بۆ  کاک(سەنگەر) و منداڵەکانی دەخوازین ، هەرچەندە لەو قەیرانی داراییە بەخێوکردنی (4)منداڵ کارێکی هێندە ئاسان نیە ، بەڵام ڕسق و ڕۆزی لەدەست خودایە و هەرئەویش دابینی دەکات ، بەئومێدی ئەوەێ لایەنی پەیوەنیداریش هاوکاریان بێت. 

وێنە




تەق تەق/ئامانج جمعە.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer