ته‌رمی كچ‌و كوڕێك كه‌ئامۆزای یه‌كترن، له‌گوندێكی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق دۆزرانه‌وه، كه هه‌ریه‌كیان شوێنه‌واری گوله‌یه‌كی ده‌مانچه‌یان به‌سه‌ره‌وه بووه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه.
عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به‌خه‌ندان-ی وت "ته‌رمی ئه‌و دوو ئامۆزایه‌ی یه‌كتر، شه‌وی رابردوو لە گوندەکەی خۆیان لە سنوری شارۆچکەی تەقتەق دۆزرانه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیارنیه كه‌ی كوژراون، هه‌ریه‌كه‌یان شوێنی گوله‌یه‌كی ده‌مانچه به‌سه‌ریانه‌وه‌یه".
كچه‌كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌و كوڕه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 17 ساڵه، هه‌ردووكیان ئامۆزای یه‌كترن‌و درواسێن، له‌گوندێکی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق له‌سنووری قه‌زای كۆیه.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كۆیه وتی "ئه‌وه‌ی ئێمه پێیگه‌یشتووین شه‌وی روداوه‌كه دایك‌و باوكی كچه‌كه له‌ماڵ نه‌بوون، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و سه‌ره‌داوه‌كه‌ش تاڕه‌ده‌یه‌ك دیاره"، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری تر بدات.
ته‌رمی ئه‌و كچ‌و كوڕه دوای دۆزینه‌وه‌یان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌خاكسپێردران، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌وڵ هه‌یه یه‌ك پرسه‌یان بۆ دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان تێكنه‌چێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگانه چه‌ندین ژن له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كوژرێن‌و زۆرینه‌یان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.

-خەندان