هەنجىر میوەیەکى بەهەشتیە و دەتوانى بۆ جوانکارى بەکاری بهێنى
بزانە شیلەى هەنجیر چۆن تەندروستى پێست دەپارێزیت؟

هەنجیر میوەیەکى بەسوودە هەر لە سەردەمى کۆنەوە لە لایەن مرۆڤەوە بەمەبەستى خواردن و چارەسەرى نەخۆشی بەکارهاتووە، نیشتمانى سەرەکى وڵاتى فەلەستینە و لە هەرکام لە وڵاتەکانى تورکیا و لوبنان و سوریا بە فراوانى هەیە و لە زۆربەى وڵاتانی جیهانیشدا بلاوبۆتەوە
هەنجیر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانى A, B, C و مادەکانى مس، ئاسن، پۆتاسیۆم و کالسیۆم و دەوڵەمەندیشە بە شەکر کە نزیکەى لە %٥٠ میوەى هەنجیر لە شەکر پێکدێت.
لەم رووەوە شیلەى هەنجیر ئەم سوودە تەندروستیانەى بە گشتى هەیە و سوودى تایبەتیشی بۆ پێست دەبێت.
* چارەسەرى هەندێک نەخۆشی پێست دەکات وەک لابردنى پەڵەى ڕەش کە بەهۆى زیپکەوە دروست دەبن.
یەکێکە لەو هۆکارانەى کە دەبێتە هۆى سپی بوونەوەى پێست و ئەگەر لە روخسار بدرێت لە چەورى و بەکتریا و میکرۆب پاکژى دەکاتەوە و پێستیش نەرم دەکاتەوە.
تێبینى شیرەى هەنجیر زیانى بۆ چاو هەیە نابێت بدرێت لەو ناوچانەى روخسار کە لە چاوەوە نزیکن.
* چارەسەرى نەخۆشیەکانى زمان دەکات و بڕێکى زۆر لە بەکتریا زیانبەخشەکانى ناو دەم لەناو دەبات.
* چارەسەرى خانەى لەناوچووى پێست دەکات بەتایبەتى ئەوانەى لەسەر دەست و پێیەکانن وەک باڵۆکە و هاوشێوەکانى.
* چارەسەرى زیپکە دەکات ئەگەر بدرێت لە زیپکەکە و زوو بەرەو چاکبوونەوەى دەبات و ئاسەواریش لەسەر پێستەکە بەجێ ناهێڵێت.

عبدلله ئهنوهر