دهستهی مامۆستایانی ناڕازی بەرەی خەڵک لە تەق تەق ڕایانگەیاند
كهوا گردبوونهوهكانی بهردهم پارکی شەهید نامیق لە 1/10/2016 وە دهست پێدەكاتەوە و بایكۆتی دهوام دهكهن و ناچنە هۆڵەكانی خوێندنەوە و بەردەوام دەبن لە دەڕبرینی نارەزایی دژی پاشەكەوت كردنی موچەكانیان .
داواش لە حکومەتی هەرێم دەکەن، پێداچوونەوە بکات بە سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەدا، هەروەها کاتی دابەشکردنی مووچە دیاری بکات، بەشێوازێک لە ماوەی لە ٣٠ ڕۆژدا مووچەکانیان دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم تائێستا دووجار دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دواخستووە و بڕیارە، ڕۆژی ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت و بەشێک لە مامۆستانیش، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە ئەگەر دەستکاری سیستمی پاشەکەوتی مووچەکانیان نەکرێت، بایکۆتی خوێندن دەکەن.