ھەینی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە زێ ی بچوکی ناحیەی تەق تەق منداڵێک خنکا ودوای یەک کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە''
گۆران ئەحمەد بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی ناحیەی تەق تەق بەسپێدەی راگەیاندوە خنکاوەکە دانیشتوی ھەولێر بوەو ناوی (داھێن مەریوانە ) و تەمەنی (٣) ساڵ بووە و کاتژمێر (١٢) ی نیوەرۆ رووداوەکە بوەو دوای یەک کاتژمێر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە وەلەهەمان کاتیش کەسێکی تر ڕزگارکراوە لەخنکان بەناوی (سفین ابوزێد) کەهەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکەی داوە"
ووتیشی لەم ساڵدا ئەمە (١٥) یەمین حاڵەتی رووداوی خنکان بوە کەسەرجەمیان دانیشتوی ھەولێرو کەرکوک بوون .و بەمەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی تەق تەق کردبوو .
بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی تەق تەق ووتیشی ئەو رووداوانە بەھۆی ناشارەزایی گەشتیارەکانەوە بوە کە بە نەزانی مەلەوانیان کردوە لەکاتیکدا زێ ی تەق تەق ھیچ مەرجیکی سەلامەتی بۆ مەلەوانی تیا نیە"
وێنە
وەرگیراوە ..