پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 21-9-2016 بەدەنگی 158 پەرلەمانتار متمانەی لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق وەرگرتەوە.
دەنگدانەكە بە نهێنی بووە و 77 پەرلەمانتار دژی سەندنەوەی متمانە بوون و 14 دەنگیش بەتاڵ بووە.
دەنگدانەكە بە نهێنی بووە و 77 پەرلەمانتار دژی سەندنەوەی متمانە بوون و 14 دەنگیش بەتاڵ بووە.
102 پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، پرۆسەی متمانەكردن بە وەڵامەكانی وەزیری دارایی عێراق دووبارە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان داواكەی رەتكردەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن داوای لە سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە پرۆسەی دەنگدانەكە دوابخرێت، بەڵام جبووری رەتیكردووەتەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن داوای لە سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە پرۆسەی دەنگدانەكە دوابخرێت، بەڵام جبووری رەتیكردووەتەوە.
هەر سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق، هەیسەم جبووری، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی عێراق قەناعەتیان بە وەڵامەكانی هۆشیار زێباری نەكرد، سەبارەت بەو تۆمەتانەی گەندەڵی كە ئاراستەی كرابوون، پەرلەمانی عێراق بە ئەركی خۆی هەستا و دەنگی بۆ سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق دا، هەروەها هەوڵێكیش هەبوو بۆ دووبارەكردنەوەی پڕۆسەی دەنگدان لەسەر وەڵامەكانی زێباری، بەڵام هیچ سەنەدێكی یاسایی نەبوو بۆ دووبارەكردنەوەی دەنگدانەكە".
-Rudaw