رێکردن یان بەپێ رۆیشتن یەکێکە لە باشترین راھێنانە وەرزشیەکان، ھەموو مرۆڤێک پێویستە رۆژانە ٣٠ خولەک بەپێ بروات، تا لەشێکی چالاک و تەندروستی ھەبێت،
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەند گەنجێكی بەتوانای كۆیە توانیان (75) كیلۆمەتر بەپێ ببڕن بەماوەی 11كاتژمێر لە شاری هەولێرەوە تاوەكو كۆیە بەپێ ڕۆیشتن،
بەپێ ڕۆیشتن سوودەکانی زۆرن
- یەکێک لە سوودەکانی بەپێ رۆیشتن، بەھێزبوونی بەرگری لەشە دژی نەخۆشیەکانی ئەنفۆنزا و سەرمابوون .
- رێکردن ماسولکەکان و ئێسکەکانی لەش بەھێز دەکات، بەتایبەتی ماسولکەکانی ران و بەشی دواوە .
- بەپێ رۆیشتن یەکێکە لە سەرچاوەکانی نەھێشتنی دڵەراوکێ و دوودڵی و خەمۆکی، توێژینەوە پزیشکیەکان ئەوە دەسەلمێنن کە رێکردن دەبێتە ھۆی ئارامکردنەوەی مێشک کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی .
- رێکردن باشترینە بۆ دابەزینی کێش و توانەوەی چەوری، بەتایبەتی چەوری ران و ورگ و کەمەر .
- یەکێکی تر لە سوودەکانی رۆیشتن رێکخستنی بری ڤیتامین دیە لە خوێندا، کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان .
- ئەگەر ھەست بە بێتاقەتی و خەمێکی زۆر کرد، رێکردن باشترینە چارەسەرە لەگەڵ میوزێکێکی ئارامدا یان ئەوەی پێت خۆشە، چونکە توانا سلبیەکانی لەش لادەبات .
- رێکردن باشترینە بۆ بەھێزکردنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک .
- بە پێ رۆیشتن یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی سوری خوین لە لەشدا.، راگرتنی یەکسانی کێشی لەشت، خەوێکی قوڵیشت پێدەبەخشێ.
وێنە
Welcome To koya - وێنە