ئەمرۆ 9ی ئەیلوولی 2016 دووەمین حاجی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.
بە وتەی بەرپرسی تیمی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە، ئەو حاجییەی ئەمرۆ كۆچی دوایی كرد خەڵكی ناوچەی گەرمیانو شاری كەلارەو لە كاتی نوێژی سوننەتدا لە مزگەوتی حەرەم كۆچی دوایی كردووە.
مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی تیمی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە مەككە رایگەیاندووە " لەكاتی نوێژی سوننەت و لەناو حەرەمی كەعبەی پیرۆزدا حاجیەكی هەرێمی كوردستان بورایەوە و دوای ماوەیەكی كورت دڵی لەوەستان كەوت و گیانی لەدەستتدا"
نەقشبەندی نوسیویەتی " خوالێخۆشبو ناوی(محمد علی سەلیم جاف)ە و خەڵكی شاری كەلارە و لەناو حاجیانی گەرمیانە"ئەمەش دووەم حاڵەتی وەفاتە لەناو حاجیانی ئەمساڵی هەرێم"هەر ئەمرۆ نزیكەی یەك ملیۆن كەس لەناو حەرەمی كەعبەی پیرۆزدا نوێژی مردویان لەسەر تەرمەكەی كرد"
_Payan.TV